# ده‌ستپێک:
* ریخۆڵە‌کوێره: به‌شێکی ریخۆڵە‌یه، پاشکۆی ریخۆڵە‌ی گه‌وره‌یه، له شێوه‌ی کرمدایه، کۆتاییه‌که‌ی داخراوه (کوێربۆته‌وه=کوێره!).
* یه‌کێکه له هۆیه سه‌ره‌کیه‌کانی ئازاری کت‌وپڕ له منداڵدا که پێویستی به نه‌شته‌رگه‌رییه.
* رێژە: ٧٠ هه‌زار منداڵ له ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا له ساڵێکدا. له خوار ته‌مه‌نی ١ ساڵی زۆر که‌م روودەدات، زۆر باوه له نێوان ١٠-١٩ ساڵی دا. له کوڕدا دوو هێنده‌ی کچ روودەدات.
# نیشانه‌کانی:
* ئازاری سک: ئازارێکی ناڕوون له ده‌وروبه‌ری ناوکدا (ئازاره‌که دێت و ده‌چێت)، دواتر ده‌گوازرێته‌وه بۆ به‌شی خواره‌وه-لای راستی سک (ئازاره‌که زیاد ده‌کات و به‌رده‌وامدەبێ). هه‌ندێكجار ئازاره‌که ناتایبه‌ته: ئازار له‌کاتی میز کردندا ئه‌گه‌ر کوێره له‌نێو حه‌وزدا بێت (له هه‌وکردنی میزه‌ڕۆ ده‌چێت)، یان سه‌ره‌تا ئازه‌ره‌که له‌به‌شی خواره‌وه‌ی سکدا بێت (له ئازاری قه‌بزی ده‌چێت).
*نه‌مانی حه‌زی خواردن: مه‌رجی سه‌ره‌کییه له‌گه‌ڵ ئازار دا.نه‌خۆشه‌که ئه‌و خواردنه‌شی پێ ناخورێت که پێشتر زۆر حه‌زی لێیبووه (نیشانه‌ی هه‌مبه‌رگر!).
* هێڵنج و رشانەوە: ریخۆڵە کوێره به‌وه ده‌ناسرێته‌وه که ئازاری سک له‌سه‌ره‌خۆ ده‌ست پێده‌کات و به‌دوایدا رشانەوە دێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر کوێره که‌وته پشت کۆڵۆن یه‌که‌مجار ده‌ڕشێته‌وه دواتر ئازاری سک (وه‌ک هه‌وکردنی ریخۆڵە‌کان).
* سکچوون: به‌که‌می روودەدات، پیسایی شله و بڕه‌که‌ی که‌مه، کاتێک روودەدات کوێره له حه‌وز دا بێت.
* تا: یان نییه یان که‌مه، ئه‌گه‌ر تا به‌رز بوو یان نه‌خۆشییه‌كى دیکه بوونی هه‌یه یان ریخۆڵە‌که کون بووه (ته‌قیوه).
* نیشانه‌ی نا تایبه‌ت: ٤٥٪ منداڵ به نیشانه‌ی ناڕوون یان جیاوازتر دێن، به‌تایبه‌ت منداڵی خوار ٥ ساڵی (هه‌راسانی، جوڵه‌ی نامۆی قاچی راست. هتد).
* پشکنینی پزیشکی: کۆمه‌ڵێک نیشانه هەن پزیشک دیارییانده‌کات (به گشتی منداڵه‌که ناچالاکه؛ یاری ناکات، ناگه‌ڕێت، پێناکه‌نێت، کاتێ ده‌ڕوات ئازاری زیاد ده‌کات، کاتێک بازده‌دات ئازاری زیاد ده‌کات، ئه‌گه‌ر له‌ناو ئوتومبێلدا بێت کاتێک له به‌ربه‌ست (تاسه) بدات ئازاری سکی زیاد ده‌کات! کاتێک ده‌ست داده‌نرێت له‌سه‌ر به‌شی خواره‌وه-راستی سک ئازار زیاد ده‌کات، به ده‌ست لابردن زیاتر! کاتێک ده‌ست له لای چه‌پ ده‌درێت لای راست دێشێت، زیادبوونی ئازار به کۆکه، به جووڵاندنی قاچ ئازاری سک زیادده‌کات، به پشکنینی کۆم ئازاری هه‌یه)، پێویسته پشکنین بکرێت بۆ دڵنیابوونه‌وه له نه‌بوونی نه‌خۆشی دیکه وه‌کو (سووڕانی گون، چوونه‌نێویه‌کی ریخۆڵە، سووڕانی ریخۆڵە، هه‌وکردنی ریخۆڵە‌کان، هه‌وکردنی میزه‌ڕۆ.هتد).
* زۆرکات نیشانه‌کانی ریخۆڵە‌کوێره پێویستی به‌کات هه‌یه بۆئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی ده‌رکه‌وێت (٦ کاژێر)، باشتر وایه نه‌خۆش بمێنێته‌وه له نه‌خۆشخانه و دووباره و سێ باره پشکنینی بۆ بکرێته‌وه.
# پشکنین:
دیاریکردن له رێگه‌ی نیشانه‌کانه‌وه‌یه نه‌ک پشکنین
*پشکنینی میز: هه‌وکردنی میز ٣٠٪.
* پشکنینی گشتی خوێن: به‌رزبوونه‌وه‌ی خڕۆکه سپیه‌کان، نا تایبه‌تمه‌نده.
* سۆنار: ٩٠٪ توانای دیاری کردنی هه‌یه (به‌نده به‌و که‌سه‌ی سۆناره‌که ده‌کات).
* وێنه‌ی ته‌نوری: ٩٤٪ توانای دیاری کردنی هه‌یه.
* پشکنینی دیکه بۆ دڵنیابوونه‌وه له نه‌بوونی نه‌خۆشیی دیکه.
# ئاڵۆزییه‌کان:
* رێژە‌ی مردن: ١٪
* کونبوونی ریخۆڵە: ٣٥٪ به‌گشتی. به‌پێی ته‌مه‌ن٨٠٪ ئه‌وانه‌ی خوار ٣ ساڵن و٢٠٪ ئه‌وانه‌ی ١٠-١٩ ساڵن. به‌پێی کات ٨٪ له ٢٤ کاژێری یه‌که‌مدا، زۆربه‌یان دوای ٧٢ کاژێر.
* به‌کارهێنانی دژه‌به‌کتریا له سه‌ره‌تاوه مه‌ترسی کونبوونی ریخۆڵە که‌م ده‌کاته‌وه.
* ئه‌وانه‌ی ریخۆڵە‌یان کون ده‌بێت توشی هه‌وکردنی په‌رده‌ی پێریتۆنیه‌م ده‌بن (ئازاری به‌رده‌وامی هه‌موو سک، ناتواتێت بجوڵێته‌وه له‌به‌ر ئازار، به‌رزبوونی پله‌ی گه‌رمی له‌ش، زیادبوونی لێدانی دڵ.). ئه‌گه‌ری توشبوونیان هه‌یه به دومه‌ڵی ریخۆڵە‌کوێره.
* ئالۆزیه‌کانی نه‌شته‌رگه‌ری و دوای نه‌شته‌رگه‌ری.
# چاره‌سه‌ر:
* ئاماده‌کردن: مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، نابێت هیچ بخوات، پێدانی ئازارشکێن، پێدانی دژه‌به‌کتریا، پێدانی ئاو له‌ڕێگه‌ی خوێنهێنه‌ره‌وه (کانیۆلا).
* نه‌شته‌رگه‌ری: لابردنی ریخۆڵە‌کوێره، لابردن یان کردنەوه‌ی دوومه‌ڵی ریخۆڵە‌کوێره، چاره‌سه‌رکردنی هه‌وکردنی پریتۆنیه‌م
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ