رێگەیەکی نوێ بۆ لەنێوبردنی گرێ شێرپەنجەییەکان دەدۆزرێتەوە

20-09-2016
زێڕین کامەران
نیشانەکردن شێرپەنجە
A+ A-

رووداو - 24.ae

پزیشکانی زانکۆی هارڤەرد رێگەیەکی نوێی چارەسەریان بۆ شێرپەنجە دۆزییەوە لە رێگەی برسیکردنی گرێ شێرپەنجەییەکان.

پزیشکە ئەمریکییەکان دەڵێن لەباری ئاساییدا گرێ شێرپەنجەییەکان خۆراکی خۆیان بۆ گەشەکردن لە رێی شیرینی و چەورییەکانەوە دابیندەکەن، هەربۆیە  بە لەکارخستنی ئەم پرۆسەیە ئومێدێکی نوێ بۆ تووشبوانی شێرپەنجە دەگەڕێننەوە.

ئەنجامی تاقیکردنەوەکان ئەوەیان سەلماندووە بەکارهێنانی چەوری لەلایەن گرێ شێرپەنجەییەکانەوە یاریدەی گەشەکردنی دەدات، بەڵام کاتێک ئامێری سووتاندنی چەوری بەکاردەهێنن، دەتوانن بەشێوەیەکی یەکجاریی هەندێک جۆری وەک شێرپەنجەی پرۆستات و لیوکیمیا لەنێوببەن.

پرۆفیسۆر مارسا هیجیز سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت پرۆتینیک هەیە بەناوی پرۆلیل هایدرۆکسیلال ٣، ئەم پرۆتینە رۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە پرۆسەی برسیکردنی گرێ شێرپەنجەییەکە و لەکارخستنی.

پرۆفیسۆرەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات هەندێک جۆری شێرپەنجە پشت بە چەوری دەبەستن بۆ گەشەکردنیان، بۆیە رێگە زۆرن بۆ فشار خستنەسەر گرێکان لەرێگەی خۆراکەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە