رووداو - دهۆك
ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندى ته‌ندروستى له هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتن و هێڤى منداڵان له دهۆك بایكۆتى ده‌وامیان كردووه، هۆکارەکەشی بۆ نادادپه‌روه‌رى له دابه‌شكردنى ده‌رماڵه‌كاندا دەگەڕێننەوە.
سه‌لاح محه‌مه‌د، یه‌كێك له نه‌خوشه‌كان له نه‌خوشخانه‌ى فریاكه‌وتنى دهۆك، به تۆڕی میدیایی رووداوی راگه‌یاند ئه‌و بایكۆته كاریگه‌رى له‌سەر ره‌وشى ئەوان هەیە، بۆیە داوا ده‌كەن كێشه‌کەیان چاره‌سه‌ر بکرێت.
د. عه‌بدوڵلا ئیبراهیم، به‌رێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى دهۆك رایگه‌یاند ئه‌وانه‌ى بایكۆتیان كردووه نۆژدارنین، به‌ڵكو ده‌رمانساز و یاریده‌ده‌رى پزیشکیی و كارمه‌ندى کارگێڕین، ئه‌وان گله‌ییان هه‌یه كه نادادپه‌روه‌رى له دابه‌شكردنى ده‌رماڵه‌كاندا هه‌یه.
د. عه‌بدوڵلا ئیبراهیم به تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، چه‌ند رۆژ پێش ئێستا ده‌رماڵه‌ى هاوكارى به‌سه‌ر كارمه‌ندانى ته‌ندروستى پارێزگای دهۆك دابه‌شكرا، ئه‌وه‌ش بووەهۆى گلەیى به‌شێك له كارمه‌ندانى هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتن و هێڤى منداڵان كه ده‌ڵێن نادادپه‌روه‌رى له دابه‌شكردنى ئه‌و ده‌رماڵانه‌دا هه‌یه.
بو چاره‌سه‌ركرنى ئه‌و بابه‌ته نوێنه‌ره‌كان له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندرووستى دهۆك كۆبوونه‌وه، د. عه‌بدوڵلا ده‌ڵێت به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندرووستى دهۆك به‌ڵێنیداوه، كه تا پێنج رۆژى داهاتوو كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
زێبار ئه‌حمه‌د یەک لە مانگرتووه‌كان به رووداوی راگه‌یاند، ئه‌وه سێیه‌م جاره هاوكارى به‌سه‌ر كارمه‌ندانى ته‌ندروستى دابه‌شده‌كرێت، جارى یه‌كه‌م هه‌ر یه‌ك 400 هەزار دینار، جارى دووه‌م هه‌ریه‌ك 150 هەزار دیناری پێدرا، ئه‌م جاره بۆ هه‌ر كارمه‌ندێك 75 هەزار دینار هاتووه، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه داواى مافى خۆمان ده‌كه‌ین، بۆچی هەمووان وەک یەک نەبن؟.
زێبار هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین تاکوو هاوكارییه‌كانى ئێمه‌ش وه‌كو ئەوانی دیکە لێبكه‌ن، چونكه نۆژداره‌كانیش هه‌ر 75 هەزار دیناریان بۆ هاتبوو، به‌ڵام پێش دوو روژ بایكۆتیان كرد و ئه‌وانیش بۆیان زیادكرا.
داڕشتنەوە: سەروەر سالار
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ