+ هەستەوەریی رێڕەوی هەناسەیە بە هەندێ ماددەی دەورووبەر، ڤایرۆس، سەرما، جموجوڵ ..
+ رێژە: نزیکەی ٦ ملیۆن منداڵ لەخوار تەمەنی ١٨ ساڵییەوە لەو وڵاتانەی لەڕووی پیشەسازییەوە پێشکەوتون..
* دوو جۆر خیزەی سنگ هەیە:
* خیزەی سنگی کاتی: لەخوار تەمەنی ٥ ساڵی زۆربەی منداڵ ناوە ناوە خیزەی سنگیان هەیە، ئەمە روودەدات لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی بەرگری لەش دژی ئەو ڤایرۆسانەی توشی کۆئەندامی هەناسە دەبن، پەیوەندی نییە بە هەستەوەرییەوە. خۆیان چاک دەبنەوە
* خیزەی سنگی بەردەوام/ ناوەناوە: ئەم جۆرەیان لە منداڵی سەروو ٥ ساڵیدا( قۆناخی سەرەتایی) هەیە، ئەمە روودەدات لە ئەنجامی هەستەوەری بۆڕییەکانی سی بەهەندێ ماددە، بەمەیان دەگودیكەێ (تەنگەسی)
*هۆکاری سەرهەڵدانەوە:
+هەوکردنە ڤایرۆسییەکانی رێڕەوی هەناسە.
+دوکەڵ، دوکەڵی جگەرە، بۆنی توند ..
+تۆز(کێچی ناو تۆز)، دەنکۆلەی گوڵ، مشەخۆری وردی هەوا، بۆیاخ..
+جموجوڵ (وەرزشکردن)
+لایەنی سۆزداری ..
+گۆڕانی کەشوهەوا/شێ (بەرکەوتنی هەوای سارد)
* چی تەنگەسی خراپتر دەکات؟
+هەوکردنی لووت و گیرفانەکانی لووت .
+گەڕانەوەی دیكەشیی گەدە بۆنێو دەم.
+هەستەوەری بە دەرمانی (ئەسپرین)، بەکارهێنانی دەرمانی پرۆپرانۆلۆل (ئیندیراڵ)
* چی رودەدات:
+ئاوسانی دیواری بۆڕییەهەواییەکان كە دەبێتەهۆی تەسکبوونەوەیان.
+ رژانی لینجەمادە لەنێو بۆڕییەكانی هەوا كە دەبێتەهۆی گیرانیان.
* نیشانەکان:
-کاتی سەرهەلدانەوە ئەمانە روەودەدەن:
+کۆکە (شەوانە و بەیانیان زیادیكەە)
+هەناسەتوندی .
+تەنگبوونی سنگ (ئازاری سنگ)
+خیزەی سنگ (هەستی پێدەکریت بە گوێ و بە بیستۆک)
+زۆرکات لە خێزانەکەدا کەسی دیكە هەستەوەری یان تەنگەسی هەیە..
+بونی هەستەوەری لە شوینی دیكەی لەشدا: بیرۆ (پێست)، هەستەوەری چاو، هەستەوەری لووت، هەستەوەری بە خۆراک..
-گۆڕانکاری درێژخایەن:
بەرزبوونەوەی سنگ لە نێوەڕاستدا (سنگی کۆتری)، لەکاتی هەناسەتوندیدا شان بەرە و سەر-بەرەو خوار دەجووڵێت لەبری بەرەو پێش-بەرەو دوا.. وەستان بەشێوەی سێپا کاتیک زۆر بەتوندی نەخۆشییەكە لێیبدات (هەردوو دەستی دادەنێ لە زەوی، بەرەوپێشەوە دەچەمێتەوە)
-ئەگەر زۆر بەتوندی گرتی: زیادبوونی تەنگەنەفەسی، شینبوونەوە، توانای قسەکردنی نامێنێ، خیزەی نامێنێ، هۆشی تێکدەچێ، ئارەقکردنەوە .. مردن ئەگەر چارەسەر نەکرا !
* پشکنین:
دیاریکردن زیاتر بە پشکنینی پزیشکییە :
+هەناسەپێو (سپایرۆمیدیكەی) لە سەرو ٥ ساڵەوە.
+پشکنینی هەستەوەری پێست .
+تیشکی سنگ: بۆ یەکەمجار، ئەگەر تای هەبێت. بۆ دیاریکردنی ئەو هۆکارانەی لە تەنگەسی دەچن...
* خۆپارێزی ؟
+دوورکەوتنەوە لەو کەسانەی پەتای ڤایرۆسیان هەیە (گەورە، خوشک و برا، منداڵی دیكە)
+باوک/دایک واز لە جگەرە بهێنن، یان لە ژوورەوە نەیکێشن ..
+دوورکەوتنەوە لە کێچی ناو تۆز: شتنی جێگەی نووستن هەفتەی جارێك بەئاوی گەرم.. جێی نووستن تەختە نەبێت باشترە ..
+دوورکەوتنەوە لە هەڵوەریوییەکانی ئاژەڵ (تووک، پەر، کرێش): ئاژەڵ لەنێو ماڵدا بەخێونەکرێت (کۆتر، کەناری)
+دوورکەوتنەوە لە سیسرک: خواردن سەربەتاڵ بەجی نەهێڵرێت، سەری خاشاک بنرێتەوە..
+ دوورکەوتنەوە لە کەڕوو/گەنیوی سەر خواردن (میوە)
* چارەسەری پارێزی /درێژخایەن:
++ چۆن بزانین منداڵ پێویستی بە چارەسەری رۆژانە هەیە؟ بەپێی یاسای ٣
+ یاسای ٣: ئەگەر نیشانەکانی تەنگەسی هەبێ ٣ جار لە هەفتەیەکدا، ئەگەر شەوانە نیشانەی هەبێ زیاد لە ٣ جار لە مانگێکدا، ئەگەر زیاد لە ٣ پەمپ تەواوبکات لە ساڵێکدا !!
+تەنگەسی سادەی بەردەوام: پەمپی بیکلۆمیسازۆن یان حەپی مۆنتیلوکاست ئیواران ١ دەنک.
+تەنگەسی مامناوەندی بەردەوام: پەمپی (بیکلۆمیسازۆن + ساڵمیتیرۆڵ)
+تەنگەسی توندی بەردەوام: پەمپی (بیکلۆمیسازۆن + ساڵمیتیرۆڵ) لەگەڵ حەپی مۆنتیلوکاست ئێواران..
+دەرمانی دیكە هەیە وەکو (سیۆفیلین - کیتۆتیفین- ئۆمالیزوماب) کەمتر بەکاردێن..
*چارەسەری کتوپر:
++ سووک-مامناوەند (لە ماڵەوە چارەسەر دەکرێت): بەکارهێنانی دەرمانی فراوانکەری بۆری هەوا
+خوار ٦ ساڵ: هەڵمی ڤێنتۆلین رۆژی ٤ جار (نیو بۆ یەک سیسی+ ٢سیسی ئاو)
+ سەرو ٦ ساڵ: پەمپی ڤێنتۆلین رۆژی ٤ جار (١ پەمپ) بە دروستی هەڵمژی.
++ توند (لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە):
+پێدانی ئۆکسجین ٤٠-٦٠٪.
+هەڵمی ڤێنتۆلین.
+دەرزی ئەدریناڵین بەژێر پێست.
+دەرزی یان حەپی ستیرۆید.
+هەڵمی ئیپراتۆپیەم برۆماید.
+ئەگەر سوودی وەرنەگرت لەوانەی پێشوو: هەڵمی ڤینتۆلین ٢ کاژێر جارێک، دەرزی میسایل پریدنیسۆلۆن، دەرزی سیۆفیلین ..
+کردنەسەر ئامێری هەناسەپێدەری دەستکرد (ڤێنتیلەیتەر) و دانانی لە یەکەی چاودیری ورد (ئای.سی.یو): ئەگەر هەناسەدان شکستیهێنا.. زۆر بەکەمی دەگەنە ئەم ئاستە، زۆربەیان چاک دەبنەوە بە مانەوەی ٢-٣ رۆژ لە نەخۆشخانە..
* داهاتووی نەخۆش:
+داهاتوویان زۆر باشە، بە دەرمان کۆنترۆڵ دەکرێن، تا تەمەن کەن نەخۆشیەکە سوکتر دەبێت، زۆرینەیان پیش هەرزەکاری چاکدەبنەوە !
+ نەخۆشییەکە و دەرمانەکانی هیچ کێشەیەک درووستناکەن، و گەشەیان ئاسایی دەبێ، ئەگەر چارەسەرەکان بە درووستی بەکار بهێنن... زۆر کەم کار لە باڵا دەکات..
+ پێویستە رێگری چالاکی و وەرزش نەکرێ لەم منداڵانەدا، ئەگەر بە چالاکی سەرهەڵدەداتەوە، پێویستە پێش چالاکییەکە بە نیو کاژێر ١-٢ پەمپ بەکار بهێنێت ..
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ