رووداو-هەولێر
پزیشکانی پێنسیلڤانیا دەڵێن خواردنی ماسی دەبێتەهۆی باشترکردنی کواڵێتی خەوتن.
د. ئادریەن راین، پسپۆڕی خۆراک، دەڵێت ماسی یەکێکە لەو خواردنانەی دەبێتەهۆی باشترکردنی کواڵێتی خەوتن بەتایبەتی لە منداڵاندا.
ئادریەن دەڵێت توێژینەوەکیان لەسەر منداڵانی تەمەن 9-11 ساڵان ئەنجامدا، توێژەران دوای بەدواداچوون بۆیاندەرکەوت ئەو منداڵانەی لە ژەمە خۆراکییەکانییان ماسی دەخۆن جگە لەوەی توانای ژیرییان باشتردەبێت لەهەمانکاتدا کواڵێتی خەویشیان باشترە ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ بوونی ئۆمێگا 3 لە ماسیدا.
توێژەران روونیشیدەکەنەوە خواردنی ماسی نەک تەنیا لە منداڵاندا بەڵکو لە نەوجەوانان و کەسانی بەتەمەنیش هەمان کاریگەری هەیە.
پزیشکەکان دەڵێن گرنگ ئەوەی رجیمێکی خۆراکی هاوسەنگمان هەبێت، پێویست بەوە ناکات خەڵک زیادەڕەوی بکەن لە خواردنی خۆراکە باشەکان، تەنیا بە خواردنی ئەو خۆراکانە بەپێی پێویست دەتوانرێت پێداویستی جەستە بۆ ماددەگرنگە خۆراکییەکان دابینبکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ