لە چاکسازی گەورانی دهۆک یۆگا بە زیندانییەکان دەکرێت

24-01-2019
مەهدی فەرەج
مەهدی فەرەج
..
..
نیشانەکردن یۆگا
A+ A-

رووداو - دهۆک

لە چاکسازی گەورانی دهۆک خولێکی وەرزشی یۆگا کراوەتەوە، کە بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت. زیندانییەکان رۆژانە دوو کاژێر یۆگا ئەنجامدەدەن.

زیاتر لە 130 زیندانی لە چاکسازی گەورانی دهۆک لە راهێنانەکانی یۆگادا بەشدار دەبن. کچێک راهێنەرە و بەشێوەی خۆبەخش راهێنان بە زیندانییەکان دەکات. وەک خۆی دەڵێت، ئامانجەکەی ئەوەیە لایەنی دەروونیان ئارام بکاتەوە.

ئەو زیندانیکراوانەی قسەیان بۆ رووداو کردووە، ئاماژە بەوە دەکەن ئەنجامدانی ئەو جۆرە چالاکیانە بۆ ئەوان سوودی زۆری هەیە و لەو کاتەدا هەستناکەن لە زینداندان.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە