رووداو - هەولێر
پسپۆڕێكی فسیۆلۆژی پزیشكی رایدەگەیێنێت، لەماوەی جەژن و دوای جەژنیش پێویستە مرۆڤ هەمان سیستەمی خۆراکی رەمەزان پەیڕەوبکات، چونکە لەماوەی مانگی رەمەزاندا گەدەی مرۆڤ بچووکدەبێتەوە و وەکو راهێنانێکە بۆ دابەزاندنی کێش، بەتایبەت بۆ ئەوانەی دەیانەوێت کێشیان دابەزێنن.
د. دلێر قادر گەڵاڵی، پسپۆڕی فسیۆلۆژی پزیشكی داوادەکات لە رۆژانی جەژن لەجیاتی چوکلات سەوزە و میوە دابەشبکرێت و سوودە خۆراکییەکانی زۆر لە شیرینییە دەستکردەکان زیاترن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ