ئەو وڵاتانەی گەلەكانیان باڵابەرزترین خانم و پیاویان تێدایە

26-07-2016
سەروەر سالار
نیشانەکردن باڵا
A+ A-

رووداو-سلێمانی

دووشەممە 25ی تەمموز ئەنجامی گەورەترین توێژینەوە لەسەر ئاستی جیهان بڵاوكرایەوە كە لە نێوەندی بەرزیی باڵای دانیشتووانی وڵاتانی نۆڕیوە، ئەوەش بەپێی رۆژنامەی دەیلی تەلەگرافی بەریتانی.

بەرزیی باڵای دانیشتوانێكی دیاریكراو، بەگشتی لەیەكەوە نزیكە و تێكڕایەكی تایبەتی هەیە، هەر تاكێكی ئەو كۆمەڵگەیە باڵای بە راددەی 20% و زیاتر جیاوازبێ لەو تێكڕایە (جا بە كەمی بێ یان زۆری) ئەگەری ناتەواویی هۆرمۆنی و بۆماوەیی هەیە.

بەگشتی بەرزی باڵای دانیشتووانی كۆمەڵگەیەك، ئاماژەیەكی تەندروستی و درووستیی خۆراكیی ئەوانە. بەجۆرێك، ئەو ناوچانەی هەژارن، یان كواڵیتی و تەندروستی خۆراكیان وەك پێویست نییە، لەوانەیە بەبێ هەبوونی نەخۆشییەكی تایبەتیش، باڵایان وەك پێویست بەرز نەبێت.

بەپێی توێژینەوە نوێیەكە هۆڵەندا لەسەر ئاستی جیهان یەكەمە لە باڵابەرزیی پیاواندا، بۆ باڵابەرزیی خانمانیش لاتیڤیا یەكەمە لەسەر ئاستی جیهان.

ئەمانە لیستی باڵابەرزترین دانیشتووانی وڵاتانن:


*ئەو وڵاتانەی پیاوانیان باڵابەرزترینن:

1-هۆڵەندا: تێكڕای بەرزیی باڵای پیاوانیان 182 سم
2-بەلجیكا تێكڕای بەرزیی باڵای پیاوانیان 181.7 سم
3-ئیستۆنیا: تێكڕای بەرزیی باڵای پیاوانیان 181.6 سم
4-لاتڤیا: تێكڕای بەرزیی باڵای پیاوانیان 181.4 سم
5-دانمارك: تێكڕای بەرزیی باڵای پیاوانیان 181.4 سم

*ئەو وڵاتانەی خانمانیان باڵابەرزترینن:

1-لاتڤیا: تێكڕای بەرزیی باڵای خانمانیان 169.8 سم
2-هۆڵەندا تێكڕای بەرزیی باڵای خانمانیان 168.7 سم
3-ئیستۆنیا: تێكڕای بەرزیی باڵای خانمانیان 168.7 سم
4-كۆماری چیك: تێكڕای بەرزیی باڵای خانمانیان 168.5 سم
5-سربیا: تێكڕای بەرزیی باڵای خانمانیان 167.7 سم


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە