١- گریان: قریشکه و توند بێت يان نوزانه‌وه و لاواز بێت يان به‌رده‌وام بێت..
٢- که‌مبوونی چالاکی و نه‌مانی حه‌زی یاری کردن.
٣- به‌رزبوونه‌وه و ره‌قبوونی مه‌ڵاشوی سه‌ر.
٤- ره‌قبوونی مل.
٥- شیر نه‌خوات زیاد له ٨ کاژێر (له رۆژدا)
٦- به‌رزبوونی پله‌ی گه‌رمی له‌ش زیاد له ٣٨ پله له منداڵی خوار ٣ مانگدا، زیاد له ٣٩ پله له منداڵی نێوان ٣-٦ مانگ دا..
٧- به‌رزبوونی پله‌ی گه‌رمی له‌ش و ساردبوونی ده‌ست و قاچ.
٨- به‌رزبوونی پله‌ی گه‌رمی و نه‌مانی چالاکی و جووڵه.
٩- جوڵه‌ی نامۆ، گه‌شکه.
١٠- گۆڕانی ره‌نگی له‌ش: شینبوونه‌وه، زۆر کاڵبوونه‌وه.
١١- ته‌نگه‌ژه‌ی هه‌ناسه‌دان: خێرایی هه‌ناسه‌دان، جووڵه‌ی ماسولکه‌کانی خوار په‌راسوو، جوڵه‌ی ماسولکه‌کانی نێوان په‌راسوو.
١٢- منداڵه‌که خه‌واڵووه، دوای به‌ئاگاهێنانه‌وه ده‌خه‌وێته‌وه، نه‌تناسێته‌وه..
١٣- په‌ڵه په‌ڵه بوونی پێست (خوێن تێزان)
١٤- رشانه‌وه‌ی به‌رده‌وام به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ره‌نگی سه‌وزباو بێت..
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ