خواست لەسەر کڕینی ئەڵماس بەرزدەبێتەوە

30-06-2014
رووداو @Rudawkurdish
ملوانکەی درەوشاوە
ملوانکەی درەوشاوە
نیشانەکردن ئەڵماس
A+ A-

رووداو -

لەوانەیە ئەڵماس باشترین هاوڕێی ئافرەتان بێت، بەڵام ئەڵقەی درەوشاوە و ملوانکەی درەوشاوە زیاتر سەرنجی پیاوان رادەکێشێت، کەچی ئەمە کاری نەکردووەتە سەر ئەوەی کە پێشانگاکە شتی درەوشاوەی تێدا نمایش بکرێت، چونکە زۆربەی ئەو خشڵانەی لەم پێشانگایەدا نمایشکراون شتی زۆر سادەن و ئێستا لەناو خەڵکدا زۆر باون.

ئەم پێشانگایە پێشانگایەکی زۆر سەرنجڕاکێش بووە و لە سەرانسەری جیهانەوە خەڵک سەردانیان کردووە، لە ماوەی یەک رۆژدا لە ٤٠ وڵاتی جیا جیاوە ١٨٠٠ کەس سەردانیان کردووە، کە بەشی زۆریان ئافرەت بوون.

بەپێی قسەی سەردانکەرەکان، باوترین جۆری ئەڵماس ئەڵماسی سپییە ، بەڵام بەڕێوەبەری گرووپی جیهانی ئەڵماس دەڵێت کە تەنانەت ئەڵماسە رەنگاوڕەنگەکان گرینگی زیاتریشیان هەیە.

جۆن کابانیی، بەڕێوەبەری گرووپی جیهانی ئەڵماس، دەڵێ "رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر خەڵک شارەزا دەبێت لە ناسینەوەی ئەڵماسە دەگمەنەکان و جوانیی ئەڵماسەکان و هەنگاو دەنێن بۆ کڕینی، لە جێگای هەر جۆرە خشڵێكی دیکە".

ئەڵماسی شین و پەمەیی، کە ١٠ ساڵ لەمەوبەر بازرگانی پێوە کراوە ئێستا دووبارە گەڕاوەیەوە بازاڕەکان و بەشێوەیەکی بەرچاو بازرگانی پێوە دەکرێت. زۆری ژمارەی کڕیاڕی ئەم ئەڵماسانە وایکردووە کە نرخەکانیشیان بەرزتر ببێتەوە.

ئەڵقەیەکی ئەڵماسی شین کە بە ئەڵماسی سپی دەورە دراوە نرخەکەی زیاتر لە ٨ ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە، جۆن کابانیی دەڵێ ئێستا بووەتە شتێکی زۆر باو لەناو خەڵکدا و زۆرترین فرۆشیان هەیە. زۆربەی خەڵک ئەو ئەڵماسانە دەکڕن کە قەبارەیان بچووکە، چونکە کوالێتییان باشترە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە