رووداو دیجیتاڵ
ئێران بە دەیان مووشەک هێرشیکردە سەر ئیسرائیل و سەرۆککۆماری وڵاتەکە دەڵێت، ئەوان بەدوای شەڕەوە نین، بەڵام ئێران لە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەک راشکاوانە رادەوەستێت.
مەسعود پزیشکیان دوای هێرشەکان رایگەیاند، "ئەو هەنگاوە بۆ بەرگری لە بەرژەوەندی ئێران و ئێرانییەکان بوو."
هێرشەکان دوای کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا بوو لە 27ـی مانگی ئەیلوول.
وێنەکان مووشەکەکانی ئێران لە ئاسمانی ئیسرائیل و بەرپەرچدانەوەیان، لەگەڵ کاردانەوەی خەڵک لە ئێران و فەلەستین پێشان دەدەن.
ئیسرائیل هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی هێرشەکە دەکات و دەڵێت، بە هەموو هێزیان هێرش دەکەنە سەر ناوچەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.