رووداو- ئاژانسی دۆغان
تاقمە دیبلۆماسییەكەی كونسوڵخانەی توركیا، كە لە لایەن چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە (داعش) لە موسڵ رفێندرابوون، پێدەچێت سبەی یان دووسبەی ئازاد بكرێن.
عیسمەت یڵماز وەزیری بەرگریی توركیا رایگەیاند: " لە ئایندەیەكی نزیكدا تاقمە دیبلۆماسییەكەی كونسوڵخانەی توركیا لە موسڵ، كە 29 كەسن و لەلایەن چەكدارانی داعشەوە رفێندرابوون ئازاد دەكرێن".
گوتیشی: "بەردەوامین لە پەیوەندیكردن لەگەڵ هەموو لایەنەكان لە عێراق و لەوانەیە سبەی یان دوو سبەی ئازادبكرێن و بگەڕێنەوە".
مانگی حوزەیرانی رابردوو، چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە شاری موسڵ هێرشیان كردە سەر كونسوڵخانەی توركیا لەو شارە و 48 كەسیان رفاند، كە لەنێویاندا كونسوڵی ئەو وڵاتە هەبوو و بۆ شوێنیكی نادیاریان گواستەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ