گالەری

02-11-2025
11 Photos
رووداو دیجیتاڵ

میسر باڵەخانەیەکی سێگۆشەی شووشەیی لەسەر رووبەری 24,000 مەتر چوارگۆشە دەکاتە یەکێک لە گەورەترین مۆزەخانەکانی جیهان. 

هەڕەمەکانی خۆفۆ، خەفرە، مینکاورە جارێکی دیکە لە مۆزەخانەکە دیزاین کراونەتەوە، 100 پارچە شوێنەواری 30 بنەماڵەی فیرعەونەکانی میسری کۆن لەخۆدەگرێت و پڕۆژەکە "ملیارێک دۆلاری تێچووە". 
 
مۆزەخانەکە لە ساڵی 2005وە بەردی بناخەی دانراوە، بەڵام بەهۆی بارودۆخی سیاسی و پەتای کۆڤید 19ـەوە دروستکردنی دواکەوت. 
 
"گەورەترین باڵەخانەی کولتووری سەدەی 21" لە نزیک هەڕەمە دێرینەکانی جیزە لە دەرەوەی قاهیرە دروست کراوە. بڕیارە 4ـی تشرینی دووەم بەڕووی گەشتیاران و خەڵکدا بکرێتەوە.
 
مۆزەخانەکە وردەکاریی زۆری تێدا کراوە، سەرەتای چوونە ژوورەوە، پەیکەرێک بۆ پاشا رەمسیسی دووەم دروست کراوە و بەوجۆرە پێشوازی لە سەردانیکاران دەکرێت.