مایک پۆمپەیۆ و مەسرور بارزانی لەبارەی هێرشەکەی ئێرانەوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

08-01-2020
نیشانەکردن رووداو
A+ A-
مۆرگان ئۆرتاگوس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکانی ئێران بۆسەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمان  لە هەرێمی کوردستان و عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە.
 
لە راگەیێندراوەکە ئاماژە بەوەدراوە، پۆمپەیۆ و مەسرور بارزانی، باسیان لە دوایین زانیارییەکان لەبارەی هێرشەکان کردووەو هەروەها رێککەوتوون لەسەر ئەم دۆخە لە پەیوەندی نزیکدابن. 

 

هەروەها مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە توویتێکیدا رایگەیاندووە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا لەگەڵ مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسیان لە پەرەسەندەکانی عێراق کردووە.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە توویتەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هاوکات باسیان لە رێگەکانی کەمکردنەوەی گرژییەکان و هەروەها رێگریکردن لە تەشەنەسەندنی دۆخەکە کردووە. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە