گالەری

دوێنێ کاژێر 03:02
26 Photos

رووداو – دیجیتاڵ 

شەوی رابردوو، تارانی پایتەختی ئێران لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە کرایە ئامانجی زنجیرەیەک هێرشی چڕی ئاسمانی. بەهۆی هێرشەکانەوە، ئاسمانی شارەکە پڕ بوو لە دووکەڵ و گڕی تەقینەوەکان و دیمەنێکی ترسناک دروست بوو.

لە هێرشەکەدا کۆگاکانی سووتەمەنی لە چەندین ناوچەی ئێران بە ئامانجگیران، دیارترینیان لە تاران و کەرەج. 

بەگوێرەی دیمەنەکان، لە تاریکیی شەودا رووناکییەکی گەورەی پرتەقاڵی ئاسمانی شارەکەی داگرتبوو کە نیشانەی تەقینەوەی گەورە و ئامانجگرتنی چەندین شوێن بوون. 

تاوەکو ئێستا، زیانە گیانی و ماددییەکانی هێرشەکان بە تەواوی روون نین، بەڵام وەزیری وزەی ئیسرائیل دەڵێت، ژێرخانەکانی وزەی ئێران دەکرێنە ئامانج، لەنێویشیاندا پاڵاوگەکانی نەوت و وێستگەکانی کارەبا.