گالەری

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
22 Photos

رووداو دیجیتاڵ

 

بەهۆی هێرشە مووشەکییە بالیستییەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، دوای لێدانی زەنگی ئاگادارکردنەوە، دانیشتووانی شاری تەلئەڤیڤ و دەوروبەری پەنایان بۆ پەناگە گشتی و تایبەتییەکان بردووە

 

دیمەنەکانی ئەو شارە، دۆخێکی نائاسایی و پڕ لە دڵەڕاوکێ نیشان دەدەن؛ خەڵک بۆ پاراستنی گیانی خۆیان، روویان لە پەناگەکان و گەراجی ژێرزەمینیی ئۆتۆمبێلەکان کردووە.

 

لە تەلئەڤیڤ کە ناوەندێکی سەرەکیی بازرگانی و ئابووریی ئەو وڵاتەیە، هاووڵاتییان پابەندی رێنماییەکانی بەرگریی شارستانی دەبن، لەگەڵ لێدانی زەنگ تاوەکو بەرەبەیان لە پەناگەکاندا دەمێننەوە یان تاوەکو ئەو کاتەی پێیان دەگوترێت سەلامەتە.

 

گەراجی باڵەخانە بەرزەکان، کە زۆربەیان لە بنەڕەتدا وەک پەناگەی فریاگوزاری دروستکراون، پڕببوون لەو خێزانانەی بەدوای شوێنێکی ئارامدا دەگەڕان.