گالەری

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
14 Photos
رووداو دیجیتاڵ 
 
لە بنکەی ئاسمانی (RAF Fairford)ی باشووری رۆژئاوای ئینگلتەرا، ستافێکی تەکنیکی سەرقاڵی جێگیرکردنی هاوێژەری مووشەکی خولاوەن بۆ سەر فڕۆکەی جەنگیی (B-1 Lancer)ـی ئەمریکی. ئەم فڕۆکە زەبەلاحە کە بە "بۆن" ناسراوە، خێراترین بۆمبهاوێژی ستراتیژی ئەمریکایە و توانای هەیە بە خێراییەک زیاتر لە 1.2 ماخ (1481 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا) بفڕێت، ئەمەش وای کردووە ببێتە نێچیرگرێکی بێوێنە لە ئاسماندا.
 
ئەو جووڵە سەربازییە، هاوکاتە لەگەڵ گۆڕانکارییەکی گەورە لە هەڵوێستی بەریتانیا. دوای هێرشە درۆنییەکانی ئەم دواییەی سەر بنکەی قوبرس، لەندەن مۆڵەتی بە ئەمریکا داوە کە بنکەکانی "فەیرفۆرد" و "دیێگۆ گارسیا" بەکاربهێنێت بۆ "ئۆپەراسیۆنی بەرگریی تایبەت". 
 
ئامانجی سەرەکیی ئەو ئۆپەراسیۆنە وەکو ئەمریکا دەڵێت، تێکشکاندنی مووشەکە بالیستییەکانی ئێرانە، پێش ئەوەی هەڕەشە لە هاوپەیمانان بکەن.
 
لانسەرەکان کە پێشتر ناچار بوون گەشتی 30 کاژێری لە ئەمریکاوە ئەنجام بدەن، ئێستا لەڕێگەی ئەم بنکە نوێیانەوە کاتی گەشتەکانیان بۆ نیوە کەم بووەتەوە. ئەمەش دەرفەت دەداتە تیمە چوار کەسییەکەی ناو فڕۆکەکە کە بە چڕی و خێراییەکی زیاتر هێرشەکان جێبەجێ بکەن. 
 
بەم هەنگاوەی، ئەمریکا ژێرخانی پێویستی بۆ هەڵمەتێکی ئاسمانیی فراوان داناوە، فڕۆکەی بی وەن لانسەر هاوشان لەگەڵ بی2 و بی 52 بۆردوومانی ئێران دەکەن.