گالەری

13-05-2025
14 Photos

رووداو دیجیتاڵ 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە یەکەم گەشتی دیپلۆماسیی خولی دووەمی سەرۆکایەتییەکەیدا گەیشتە سعودیە. لە فڕۆکەخانە، محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە بە راخستنی فەرشی مۆر پێشوازییەکی گەرمی لێکرد.
 
دانانی فەرشی مۆر مانای پێشوازییەکی شاهانەیی، پرشنگدارە، هەروەها هەستی دڵنیاییکردنەوە دەبەخشێت. 
 
سەردانەکەی ترەمپ چوار رۆژەیە و وڵاتانی قەتەر و ئیماراتیش دەگرێتەوە، تێیدا ترەمپ بەنیازە وەبەرهێنانی نوێ و گرنگ بۆ ئابووریی وڵاتەکەی مسۆگەر بکات.
 
ئامانجی سەرەکیی ترەمپ لەم گەشتەیدا ئابوورییە، نەک پرسە دیپلۆماسی و ئەمنییەکان، هەر بۆیە چاوی لە راکێشانی وەبەرهێنانی زیاترە بۆ ئەمریکا. 
 
وەک بەشێک لە رێزگرتن و میوانداری، بڕیارە ئێوارەخوانێکی شاهانە لە ریازی پایتەخت بۆ سەرۆکی ئەمریکا سازبکرێت.
 
دۆناڵد ترەمپ لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتییەکەشیدا سعودیەی کردبووە یەکەم وێستگەی گەشتە دەرەکییەکانی، کە پێچەوانەی نەریتی سەرۆکانی پێشووی ئەمریکا بوو. ئەمجارەش، سەرباری ئەوەی ئیسرائیل لە کارنامەی سەردانەکەیدا نییە، گرنگیدان بە لایەنی ئابووری لە سەرووی هەموو بابەتەکانی دیکەوەیە.