رووداو دیجیتاڵ
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، گەمارۆی دەریایی بۆ سەر هەموو بەندەرەکانی ئێران بە تەواوەتی چووەتە واری جێبەجێکردنەوە و لە ماوەیەکی پێوانەییدا بازرگانیی دەرەکیی ئەو وڵاتەیان پەکخستووە.
رۆژی چوارشەممە 15-04-2026 ئەدمیراڵ براد کووپەر، فەرماندەی سێنتکۆم رایگەیاند، "لە کەمتر لە 36 کاژێردا لە جێبەجێکردنی گەمارۆکەوە، هێزەکانی ئەمریکا بە تەواوەتی هەموو جۆرە بازرگانییەکی ئابوورییان، کە لە رێگەی دەریاوە بۆ ناوەوە و دەرەوەی ئێران دەکرا، راگرتووە."
فەرماندەی سێنتکۆم بڵاویکردەوە، "نزیكەی 90%ی ئابووریی ئێران پشت بە بازرگانیی نێودەوڵەتی لە رێگەی دەریاوە دەبەستێت."
ئەدمیراڵ کووپەر جەختی کردەوە، هێزەکانی ئەمریکا بەردەوامن لە پاراستنی "باڵادەستیی دەریایی" خۆیان لە ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ