رووداو - تەلئەڤیڤ
سەدا70ی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکەی ئیسرائیل جیاکراوەتەوە، ئەنجامە بەراییەکانیش پێشەنگیی پارتی لیکود دەردەخەن، کە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکایەتی دەکات.
بەپێی ئەنجامە نافەرمییەکان، پارتی لیکود 30 کورسی و یەکێتی زایۆنی 24 کورسی و لیستی هاوبەش 14 کورسی بەدەستهێناوە.
هەر بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، لیستی عەرەبی دەبێتە سێیەم لیست لە پەرلەمانی ئیسرائیل.
ناتانیاهۆ لە توویتەر رایگەیاند، حیزبەکەی "سەرکەوتنێکی گەورە"ی لە هەڵبژاردن بەدەستهێناوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ