گالەری

19-05-2024
17 Photos

رووداو - AFP

بۆ یەکەمجار لە مێژووی سعودیەی عەرەبیدا و لە چوارچێوەی هەفتەی فاشنی دەریای سوور، رۆژی هەینی 17ی ئایاری 2024 نمایشی جلوبەرگی مەلەوانی و کەنار دەریا بەڕێوەچوو، کە جلوبەرگی نیمچەڕووتن.


بەڕێوەچوونی نمایشێکی لەو جۆرە لە وڵاتێکدا کە کەمتر لە دەیەیەک پێش ئێستا پۆشینی نیقاب یان حیجاب تێیدا ناچاری بوو، پێشهاتێکی نوێیە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە.

دیزاینەری جلوبەرگەکان دیزاینەرێکی مەغریبییە بەناوی "ياسەمينە قنزل"، ئەو دەڵێت، راستە سعودیە وڵاتێکی زۆر پارێزکارە، "بەڵام ئێمە هەوڵمان داوە کە جلوبەرگی رەسەنی مەلەوانی نیشان بدەین، کە رەنگدانەوەی جیهانی عەرەب بێت."

محەممەد بن سەلمان بڕیاریداوە لە چوارچێوەی کرانەوەی سعودیە بەڕووی جیهاندا گۆڕانکاری لە بەشێک لە یاساکانی وڵاتەکە بکات و ئازادیی زیاتر بە هاووڵاتییانی بدات. لە ساڵانی پێشووشدا لەو وڵاتە دیسکۆ و یانەی شەوانە کرانەوە و بەشێک لە خەڵکیش شەوان تاوەکو بەیانی لەوێ ئاهەنگ دەگێڕن.