رووداو دیجیتاڵ
خەڵک لە گوندەکانی باشوور لوبنان و لەنزیک سنوورەکانی ئیسرائیل، گەڕانەوە سەر ماڵوحاڵیان، دوای ئەوەی سوپای ئیسرائیل کشایەوە.
رۆژی 19-2-2025 سوپای ئیسرائیل لە زنجیرەیەک گوندی سنووریی لوبنان کشایەوە لەوانە: ئۆدیسا، کفارکیلا، مێزالجەبەل، مەرکەبە و هولا، ئەمەش لەچوارچێوەی ئاگربەستێکدا کە رۆژی 18ـی مانگ دواڕۆژی بوو.
گوندەکانی ئیسرائیل چۆڵی کردوون، کاریگەریی شەڕێکی سەختیان پێوە دیارە، کە شەڕی زیاتر لە یەک ساڵی نێوان حیزبوڵڵای لوبنان و سوپای ئیسرائیلە.
ئیسرائیل رایگەیاندووە لە پێنج خاڵ لەنێو سنووری لوبنان ماوەتەوە.
سەرکردەکانی لوبنان دەڵێن لەگەڵ ئەمریکا و فەرەنسا لەپەیوەندیدان بۆ ئەوەی گوشار بخەنە سەر ئیسرائیل تاوەکو بەتەواوەتی بکشێتەوە، مانەوەی ئیسرائیلیش لەو پێنج خاڵە بە "داگیرکردن" ناودەبەن.
وێنەکان: AFP