ئێران چوار رێکاری نوێ بۆ تێپەڕبوون بە تەنگەی هورمز رادەگەیێنێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سینا سۆما
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی لیژنەی ئاوەدانکردنەوە لە پەرلەمانی ئێران دەڵێت، پڕۆژەیاسایەکی گشتگیر بۆ بەڕێوەبردنی تەنگەی هورمز ئامادەکراوە و بەمزووانە پەسنددەکرێ، تێیدا مەرجی نوێ و تووند بۆ تێپەڕبوونی کەشتییەکان لەو رێڕەوە ستراتیجییە دادەنرێ.
 
محەممەدڕەزا رەزایی کۆچی، سەرۆکی لیژنەی ئاوەدانکردنەوەی پەرلەمانی ئێران لە لێدوانێکدا بۆ میدیای فەرمیی وڵاتەکەی گوتی: "پەرلەمانی ئێران پڕۆژەیەکی ئامادە کردووە کە بەمزووانە یەکلایی دەکرێتەوە. بەپێی ئەم پڕۆژەیە، کۆنترۆڵی ئێران بەسەر تەنگەی هورمزدا تووندتر دەبێت".
 
بەپێی پڕۆژەیاسایە نوێیەکەی پەرلەمانی ئێران، چوار مەرجی سەرەکی بۆ هاتووچۆی کەشتییە بازرگانی و نەوتهەڵگرەکان لە تەنگەکەدا دیاریکراون:
 
یەکەم: تێپەڕبوونی هەر بار و کەشتییەک کە پەیوەندی بە ئیسرائیلەوە هەبێت، بەتەواوی قەدەخە دەکرێ.
 
دووەم: کەشتییەکانی ئەو وڵاتانەی وەک "وڵاتی دووژمن و نەیار" پۆلێن کراون، بێ مۆڵەتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، مافیان نییە بە رێڕەوەکەدا تێپەڕن.
 
سێیەم: ئەو وڵاتانەی زیانیان بە ئێران گەیاندووە، تاوەکو ئەو کاتەی زیانەکان قەرەبوو نەکەنەوە، رێگەی تێپەڕبوونیان لە تەنگەی هورمز پێنادرێ.
 
چوارەم: تێپەڕبوون بە تەنگەی هورمز بە پێدانی باج دەبێت و وڵاتان دەبێت باجەکە بە دراوی ئێرانی (ریاڵ) بدەن.
 
سەبارەت بە چۆنییەتی خەرجکردنی داهاتی ئەو باجەش، لە پڕۆژەیاساکەدا هاتووە کە 30٪ی داهاتەکە بۆ بەهێزکردنی ژێرخانە سەربازییەکان و توانای هێزە چەکدارەکانی ئێران و 70٪ی دیکەش بۆ باشترکردنی بژێوی و گوزەرانی خەڵک تەرخان دەکرێ.
 
تەنگەی هورمز کە یەکێکە لە گرنگترین ڕێڕەوە ئاوییەکانی جیهان بۆ گواستنەوەی وزە، لە سەرەتای جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە 28ی شوبات، لە لایەن ئێرانەوە داخرا و بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەڵێن، لەمەودا کۆنترۆڵی تەنگەکە لە دەستی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتەدا دەبێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مووشەکێکی بالیستیی ئێران

فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی ئێران: پەنجەمان لەسەر پەلەپیتکەیە

فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی ئێران هۆشدارییەکی تووند دەداتە ئەمریکا و ئیسرائیل و دەڵێت، هێزەکانیان لە ئەوپەڕی ئامادەباشیدان، دەستیان لەسەر پەلەپیتکەیە و ئامادەی بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێکن.