گالەری

21-05-2017
12 Photos
رووداو @Rudawkurdish

رووداو - AFP

رۆژی 20-5-2017 مێلانیا ترەمپ، خانمی یەکەمی ئەمریکا لە یەکەم سەردانیدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی هاوژینی سەردانی سعودیەی کرد.

مێلانیا بەبێ لەچک لەنێو کۆشکی شاهانەی سعودیە دەرکەوت و سەرنجی میدیاکانی راکێشا.

خانمی یەکەمی ئەمریکا ئەمڕۆش سەردانی قوتابخانەی نێودەوڵەتیی ئەمریکی لە ریاز کرد. 

مێلانیای تەمەن 47 ساڵ لە ساڵی 2005ـەوە هاوسەرگیری لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کردووە، بە رەگەز سلۆڤینییە و ساڵی 2006 رەگەزنامەی ئەمریکی وەرگرتووە.

داڕشتنەوە: حەکیم داود