20 Photos
رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی هێرشێکی مووشەکیی ئێرانەوە بۆ سەر شارۆچکەکانی عەراد و دیمۆنا لە باشووری ئیسرائیل، 175 کەس بریندار بوون.
بەگوێرەی میدیای ئیسرائیل، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئەو وڵاتە نەیتوانیوە بەرپەرچی تەواوی مووشەکەکانی ئێران بداتەوە. بۆ ئەو مەبەستەش، سوپاسالاری ئیسرائیل فەرمانی کردووە لێکۆڵینەوە لە شکستی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی بکرێت.
دیمەن و وێنەکان دەریدەخەن کە دوێنێ شەو، وێرانکارییەکی زۆر بەر شارۆچکەکانی عەراد و دیمۆنا لە باشووری ئیسرائیل کەوتووە. چەندین باڵەخانە رووخاون و زیانیان بەرکەوتووە. تیمەکانی فریاکەوتن لە شوێنی هێرشەکان خەریکی پشکنین و بەهاناوەچوونی قوربانییانن.
دیار نییە، دوای ئەو هێرشەی ئێران بۆ سەر ئەو ناوچانە، جەنگەکە فراوانتر دەبێت یان دەستپێکێکە بۆ دانوستاندنی زیاتر.