رووداو دیجیتاڵ
قەتەر گیانلەدەستدانی 6 کەسی لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هیلیکۆپتەرێکی سەربازیی وڵاتەکەی لە ئاوە هەرێمییەکانیدا راگەیاند ودەڵێت:" وەزارەتی بەرگریش دەڵێت، رووداوەکە لەکاتی ئەرکێکدا و بەهۆی "کێشەیەکی تەکنیکی"یەوە بووە.
وەزارەتی ناوخۆی قەتەر،لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە :" لە کۆی 7 سەرنشینی هیلیکۆپتەرەکە، تەرمی 6 کەسیان دۆزراوەتەوە و گیانلەدەستدانیان پشتڕاستکراوەتەوە، تیمە پسپۆڕەکان بەردەوامن لە کارەکانیان بۆ دۆزینەوەی دوایین سەرنشینی بێسەروشوێن."
رووداوەکە بەرەبەیانیی رۆژی یەکشەممە، 22-03-2026 روویدا، وەزارەتی بەرگریی قەتەر لە راگەیێندراوێکی کورتدا رایگەیاند: "هیلیکۆپتەرێکی سەربازی لە کاتی ئەرکێکی رۆتینیدا تووشی کێشەی تەکنیکی بووە و بەهۆیەوە لە ئاوە هەرێمییەکانی دەوڵەتدا کەوتووەتە خوارەوە."
دوای رووداوەکە، تیمەکانی فریاگوزاری دەستیان بە گەڕان کرد، بەگوێرەی وەزارەتی ناوخۆ، هەریەکە لە "تیمی گەڕان و رزگارکردنی دەریایی" کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی کەناراوەکان و سنوورە، لەگەڵ "گرووپی نێودەوڵەتیی گەڕان و رزگارکردنی قەتەر" سەر بە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (لخویا) بەشدارییان لە گەڕان بەدوای تەرمەکاندا کردووە."
لە کۆتایی راگەیێندراوەکەیدا، وەزارەتی ناوخۆی قەتەر سەرەخۆشیی لە ماڵباتی قوربانیان دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ