گالەری

رووداو دیجیتاڵ

کەعبەی پیرۆز، رووگە و قیبلەی موسڵمانانە و دەکەوێتە ناوەندی مزگەوتی حەرام لە مەککە، موسڵمانان بە پیرۆزترین شوێنی سەر رووی زەوی دایدەنێن، ئیبراھیم پێغەمبەر و ئیسماعیلی کوڕی، بنیاتیان ناوە.
 
کەعبە، شه‌و و رۆژ چۆڵ نابێت و حاجی و عەمرەکاران به‌ ده‌وریدا ته‌واف ده‌كه‌ن. مزگه‌وتی حه‌ڕام، گه‌وره‌ترین مزگه‌وتی جیهانە و ته‌نیا له‌ وه‌رزی حه‌جدا زیاتر له‌ 3 ملیۆن كه‌س سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
 
کەعبە، لە شێوەی شەش-پاڵوودایە، تەنیا یەک دەرگای هەیە، بەرزییەکەی 15 مەترە، درێژی ئەو لایەی دەرگاکەی تێدایە 12 مەترە، دوو لاکەی دیکە درێژییان 10 مەترە. لە زمانی عەرەبیدا وشەی "کەعبە" لە "مکعب"ەوە هاتووە، کە واتای شەش پاڵووە، چونکە شێوەکەی شەش پاڵووییە.
 
قوماشێکی رەشی لە ئاوریشم دروستکراو هەموو کەعبە دادەپۆشێت، قوماشەکە لە 16 پارچە پێکهاتووە و بە نەخشی ئیسلامی رازێندراوەتەوە، چەند دەستەواژەیەکی وەکوو: "يا حي يا قيوم، يا رحمن يا رحيم، الحمدلله رب العالمين" لەنێو نووسینەکاندا هەیە.
 
ساڵانە یەک جار بەرگی کەعبە دەگۆڕدرێت، لە رۆژی نۆی موحەڕەمی هەموو ساڵێکی کۆچی کە ڕۆژی عەرەفە دەکات، پڕۆسەی گۆڕینی بەرگی کەعبە جێبەجێ دەکرێت.