رووداو دیجیتاڵ
دوای نزیکەی دوو هەفتە جەنگ، ئەمریکا ئاگربەستی لەنێوان ئێران و ئیسرائیل راگەیاند، هەردوو وڵاتەکەش دوای چەند لادانێک، رازیبوونیان بە ئاگربەستەکە دەربڕی.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، ئەوان هێرش ناکەنە سەر ئیسرائیل ئەگەر ئیسرائیل ئاگربەستەکە پێشێل نەکات.
وێنەکان ژیانی رۆژانەی خەڵکن لە تەل ئەڤیڤ و تاران. بڕیارە لەدوای جەنگەکە، خەڵک بگەڕێنەوە ژیانی ئاسایی خۆیان.