رۆژهەڵاتی نێوەراست یەکێکە لە دەوڵەمەندترین ناوچەکانی جیهان لەڕووی بەرهەمهێنانی نەوت، لە ساڵی 2019 لەنێو 10 وڵاتی زۆرترین بەرهەمهێنەری نەوت، پێنجیان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بوون. ئەو وڵاتانە رێژەی 27٪ـی کۆی نەوتی جیهان دابین دەکەن. ئەو بڕە زۆرەی نەوت ناوچەکەی کردووەتە چەقی ململانێی بەشێک لە وڵاتەکان و لەڕووی ئابووری و سیاسییەوە کاریگەری زۆری لەسەر هەموو جیهان هەیە.
لە دوایین رۆژی ساڵی 2019، لە خۆپێشاندانەکانی بەغدا بەشێک لە لایەنگرانی حەشدی شەعبی هێرشیانکردە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و بەشێکیان سووتاند.
ئەمریکا بێدەنگ نەبوو لەو رووداوە و لە 3ـی کانوونی دووەمی 2020 بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری پێشووی سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کوشت، ئەو رووداوەش گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکای گەیاندە لوتکە.
هێزە سیاسییەکانی نزیک لە ئێران لەڕێگەی پەرلەمانی عێراقەوە داوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکایان کرد لە عێراق.
دوای سێ رۆژ لە کوژرانی قاسم سولەیمانی پەرلەمانی ئێران بڕیاری دا بەشێوەیەکی بێسنوور دەست بە پیتاندنی یۆرانیۆم بکاتەوە.
ئێران چەندجارێک هێرشیانکردە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
ئەوە تەنیا کێشە نەبوو کە ئێران لە 10 رۆژی سەرەتای ساڵ رووبەڕووی بووەوە، پێنج رۆژ دوای کوشتنی سولەیمانی، ئێران "بەهەڵە" مووشەکێکی ئاڕاستەی فڕۆکەیەکی ئۆکراینی کرد.
لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە نزیکەی 170 کەس گیانیان لەدەستدا، کێشە و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بەردەوام تووندتر دەبوون، تاوەکو ئەو کاتەی کۆرۆنا هەموو گرژی و هاتووچۆکانی راگرت.
لە 24-02-2020 یەکەم تووشبووی کۆرۆنا لە عێراق دەستنیشانکرا.
دوای دوو رۆژ حکومەتی عێراق بۆ یەکەمجار بڕیاری راگرتنی دەوامی خوێندنی دا بۆ رێگریکردن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
قەدەخەی هاتووچۆ و چۆڵبوونی شەقامەکان هەموو وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی گرتەوە.
داخستنی بازاڕ و کارگەکان دۆخی ئابووریی وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی خراپتر کرد.
سووریا و یەمەن نموونەی دوو وڵاتن کە ساڵانێکە بەدەست شەڕی نێوخۆ و لێکەوتەکانیەوە دەناڵێنن و، بەهۆی هەژارییەوە جێبەجێکردنی رێکارە تەندروستییەکان لەو دوو وڵاتە قورسترن بەراورد بە وڵاتانی دیکەی ناوچەکە.
شەڕی نێوخۆی سووریا لە سەرەتای 2020ـەوە لە ئیدلب و حەلەب دەستیپێکرد، ئەمریکا پێیوابوو لە شەڕەکاندا "مافی مرۆڤ پێشێلکراوە"
لە 17ـی حوزەیران ئەمریکا یاسای قەیسەری خستە بواری جێبەجێکردنەوە و سزای دارایی خستە سەر کۆمەڵێک کەسایەتیی سیاسیی سووریا، لەنێویشیاندا بەشار ئەسەد، سەرۆکی وڵاتەکە
دوای دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق نزیکەی حەوت مانگ وڵاتەکە بە حکومەتی کاربەڕێکەر بەڕێوەدەچوو.
تاوەکو لە 7ـی ئایار پەرلەمانی عێراق متمانەی بەخشییە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.
بەهۆی رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا ئەمساڵ رێوڕەسمی حەج بەڕێوەنەچوو
تەقینەوەی دوو هەزار و 750 تۆن تەقەمەنی بەندەرەکەی هەژاند و، بووە هۆی کوشتنی 204 کەس و برینداربوونی زیاتر لە شەش هەزار و 500 کەس
دوای تەقینەوەکە خۆپێشاندانەکان لە لوبنان دەستیپێکردەوە
ئازەربایجان و ئەرمینیا ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەیرانە تەندروستییەکانیان بەلاوە نا و، بۆ جاری سێیەم دەستیان بە شەڕ کردەوە
بەڵام شەڕی 2020 جیاواز بوو، درۆنەکانی تورکیا لە شەڕەکە بەشداریی راستەوخۆیان دەکرد و یەکلاییکەرەوە بوون، تاوەکو لە 10ـی تشرینی دووەم رێککەوتنی ئاشتیان واژۆکرد
ساڵی 2020 بۆ تورکیا ساڵێکی پڕ لە ئاڵنگاری بوو، ئەو وڵاتە سەرەتای ساڵەکەی بە دەستتێوەردان لە شەڕی نێوخۆی لیبیا دەستپێکرد
تورکیا هەوڵەکانی لەگەڵ حکومەتەکەی فایز سەڕاج یەکخستبوو بۆ دۆزینەوە و دەرهێنانی گازی سرووشتی لە نزیک ناوچەی سرت لە باکووری لیبیا
شەڕی لیبیا کۆتاییهات، بەڵام تورکیا وازی لە گەڕان بە دوای گازی سرووشتی نەهێنا، ئەمجارەیان رووی لە قوبرس کرد
گەڕان و سووڕانەوەی کەشتیی ئۆروچ رەیس ئارامی لە یۆنان بڕیبوو و، چەندینجار بە پاڵپشتیی فەرەنسا هۆشداری دایە حکومەتی تورکیا
تورکیا بەردەوام رەخنەی لە گفتوگۆی ئاشتیی نێوان بەشێک لە وڵاتە عەرەبییەکان و ئیسرائیل دەگرت کە ترەمپ و زاواکەی پلانداڕێژەری رێککەوتنەکە بوون
ئێرانیش بەردەوام سەرکۆنەی رێککەوتنەکانی دەکرد
کوژرانی موحسین فەخریزادە ناسراو بە "باوکی پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێران" لە نزیک تارانی پایتەختی وڵاتەکە گورزێکی گەورە بوو لە چالاکیی ئەتۆمیی ئێران
کوژرانی فەخریزادە جارێکی دیکە یادەوەرییەکانی سولەیمانی بە بیر ئێران هێنایەوە، هاوشێوەی کاتی کوشتنی سولەیمانی دووبارە چالاکیی ئەتۆمی هێنایەوە بەر باس و بڕیاری دا پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ سەروو 20٪ بەرزبکاتەوە