گالەری

26-06-2025
15 Photos
ساڵح قادر @salihqadr
مزگەوتی قوبا، یەکەم مزگەوتە لە مێژووی ئیسلامدا لە شاری مەدینە دروستکراوە، کاتێک پێغەمبەری ئیسلام (دروودی خوای لەسەر بێت) کۆچی کرد بۆ مەدینەی منەوەرە لە ساڵی یەکەمی کۆچیدا.
 
ناوی مزگەوتی قوبا لە قورئانی پیرۆزدا لە ئایەتی 108ی سوورەتی تەوبەدا هاتووە: "لَمَسْجِدٌ أُسِّسَ عَلَى التَّقْوَى مِنْ أَوَّلِ يَوْمٍ أَحَقُّ أَنْ تَقُومَ فِيهِ فِيهِ رِجَالٌ يُحِبُّونَ أَنْ يَتَطَهَّرُوا وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُطَّهِّرِينَ".
 
هەر لە بارەی ئەو مزگەوتە چەند فەرموودەیەکی پێغەمبەری ئیسلام لەبارەی نوێژکردن لە مزگەوتەکە هاتوون، لەوانە دوو ڕکات نوێژکردن تێیدا پاداشتی عومرەیەکی هەیە.
 
رووبەری مزگەوتەکە نزیکەی 13 هەزار و 500 مەتر چوارگۆشەیە. جێگەی زیاتر لە 20 هەزار نوێژخوێن دەبێتەوە.
چوار منارە و 56 گومبەزی بچووک و گەورەی هەیە، بە بەردی سپی ڕووپۆش کراوە و حەوشەیەکی کراوەی فراوانی هەیە.
 
مزگەوتەکە تائێستا چەند جارێک نۆژەنکراوەتەوە، لە سەردەمی مەلیک فەهدی کوڕی مەلیک عەبدولعەزیز، شای پێشووتری سعودیە فراوانکراوە.