گالەری

28-07-2025
12 Photos

رووداو دیجیتاڵ 

 

دوای ئەوەی هۆشداری لە برسیەتیی کوشندە لە غەززە درا و خەڵک خۆراکی دەستنەدەکەوت، ئیسرائیل 10 کاژێر ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە هەندێک ناوچەی غەززە وەستاندووە. 
 
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، بەدخۆراکی لە غەززە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار. لەنێو ئەو 65 کەسەی لەم مانگەدا بەهۆی برسێتییەوە گیانیان لەدەستداوە، 24 منداڵی خوار پێنج ساڵان هەن. 
 
ئێستا کە هاوکارییەکان دابەش دەکرێن، لە هەر سێ کەسێک لە غەززە یەکێکیان بۆ چەند رۆژێک لەسەر یەکە خۆراکی دەستنەکەوتووە بیخوات.
 
برسیەتییەکە تەنیا خەڵکی غەززەی نەگرتووەتەوە، بەڵکو ئەو کەسانەی وەکو کارمەندی دەزگا مرۆییەکانیش کار دەکەن، هەمان چارەنووسیان هەیە. 
 
ئیسرائیل، ئوردن و ئیمارات لە رێگەی پەڕەشووتەوە هاوکارییان بەسەر غەززەدا بەردایەوە. ئوردن دەڵێت، 25 تۆن هاوکارییان بەرداوەتەوە.