گالەری

28-11-2024
9 Photos

رووداو دیجیتاڵ/ وێنە: AFP

جەنگ راوەستاوە و خەڵکێکی زۆر بە ئومێدی ئەوەی راوەستانێکی هەمیشەیی بێت، گەڕانەوە بۆ نێو ماڵەکانی خۆیان، بەشێک لەو ماڵانە بەتەواوی وێران بوون و تەنیا داروپەردوویان ماوە. 
 
لە وێنەکاندا ژنێک دەبینن بە چەند عەلاگەیەک پێداویستییەوە لەبەردەم دەرگەی ماڵەکەیەتی، پیاوێک دۆشەک و ماڵە بارکراوەکەی، لەبەردەم ماڵە رووخاوەکەیدا دادەگرێت. ژنێکی بەتەمەنیش بە تەواوی دڵخۆشیی خۆی بۆ کۆتاییهاتنی جەنگ، دەستەکانی بە ئاڵای وڵاتەکەیەوە بەرزکردووەتەوە. 
 
وێنەکان تێکەڵەیەکن لە دڵخۆشی و خەم، خەم بۆ ئەوانەی ماڵەکانیان هیچی بەسەر یەکەوە نەماوە. دەبێت جارێکی دیکە لەنێو ماڵەکەی خۆی و شوێنەکەی خۆی ئاوارە بێت. 
 
ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا بۆ 60 رۆژە و ئەم جارە ئەمریکا و فەرەنسا چاودێریی جێبەجێکردنی دەکەن. جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کاتی راگەیاندنی هەواڵەکە گوتی، ئەم ئاگربەستە بۆ ئەوەیە هەمیشەیی بێت. 
 
وێنەکان لە ناوچە جیاوازەکانی بەیرووت تۆمارکراون.