رووداو - سكای نیوز
چەند سەرچاوەیەكی یەمەنی رۆژی هەینی رایانگەیاند، بەهۆی هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانێتی عەرەبی دژی حوسییەكان، كە چەند ناوچەیەكی سەربازی سەر بە حوسییەكانیان كراونەتە ئامانج، 40 حوسی كوژراو ن.
نایف بەكری، جێگری پارێزگای عەدەن رایگەیاندووە :" فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانێتی عەرەبی بە سەرۆكایەتی سعودیە، چەند ئۆتۆمبێلێك و چەند خاڵێكی پشكنینی سەر بە حوسییەكانیان لە باكوور و رۆژهەڵاتی عەدەن بۆردوومانكردوون".
فڕۆكەكانی هاوپەیمانان هەروەها هێرشیان كردووەتە سەر چەند شوێنێكی سەربازی حوسییەكان و شوێنی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح، سەرۆكی پێشووی یەمەنیان لە ناوچەیەكی نزیك پایتەخت بۆردوومانكردووە.
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 28-5-2015، زنجیرەیەك هێرشی ئاسمانی دیكە كرانە سەر چەند ئامانجێك و ماڵەكەی محەممەد حەیدەر، سەركردەیەكی حوسییەكان لە باشووری پایتەختی یەمەن، بەهەمان شێوەی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح ماڵەکەی کرایە ئامانج.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ