رووداو دیجیتاڵ
حاجیان ئەمڕۆ لە مەککە یەکەم نوێژی هەینییان کرد لە کاتێکدا گەرما لە 32 پلەی سیلیزی زیاتر بوو.
بەشێکیان لە کاتی گوتاری هەینی چەتریان هەڵداوە بۆ خۆپاراستن لە گەرما، بەڵام لە نزا، قورئان خوێندن و نوێژەکانیان بەردەوام بوون.
رۆژی 28ـی ئایار سەرجەم حاجییانی هەرێمی کوردستان گەیشتنە مەککە و کاروان ستوونی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هیچ حاجییەک نەماوە نەگەیشبێت.
هاوکات مەیسەم سافی، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە 4ی مانگەوە تاوەکو 28ی مانگ، زیاتر لە 17 هەزار حاجی بە رێگەی 105 گەشتی ئاسمانیی هێڵی ئاسمانیی عێراقییە گواستراونەتەوە سعودیە بۆ جێگەیاندنی رێوڕەسمی حەج.