وەزارەتی دەرەوەی ئێران: تەندروستیی رێبەری نوێ زۆر باشە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی درەوەی ئێران دەڵێ، تەندروستیی رێبەری نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران "زۆر باش"ـە و پێداگیری لەسەر ئەوە دەکات کە ئاساییە لەکاتی شەڕدا ماوەیەک رێبەر لە شوێنە گشتییەکان دیار نەبێت . 
 
ئیسماعیل بەقایی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی تەندروستی  رێبەری نوێی ئێران دەڵێت: "قسەی زۆر لەبارەی تەندروستی رێبەری نوێ دەکرێت، بەڵام 'تەندروستی ئایەتوڵڵا موجتەبا خامنەیی زۆر باشە". 
 
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێیوایە لە کاتی جەنگدا شتێکی سەیر نییە کە بۆ ماوەیەک رێبەر لە شوێنە گشتییەکان دەرنەکەوێت. 
 
میدیای فەرمی ئێران لە زمانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران راشیگەیاندووە، سیستمی حکومڕانی و بەرگرییکردن "بەشێوەیەکی زۆر کاریگەر و نایاب" بەڕێوەدەچێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پاشماوەی بۆردوومانی ئیسرائیل و ئەمریکا لە تاران

مانگی سووری ئێران: زیاتر لە 115 هەزار خانوو، شوقە و دووکان لە ئێران زیانیان بەرکەوتووە

کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران لە نوێترین راپۆرتیدا قەبارەی ئەو زیانە مادییانەی ئاشکرا کرد کە لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بەر ناوچە نیشتەجێبووەکانی ئەو وڵاتە کەوتووە. بەپێی ئامارەکان، زیاتر لە 115 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون و بازرگانی زیانیان بەرکەوتووە.