رووداو دیجیتاڵ
بە هۆی بۆردوومانی شاری میانە لە پاریزگای تەورێز 5 کەس کوژران و 6 کەسی دیکەش برینداربوون.
رۆژی چوارشەممە، 1ی نیسانی 2026، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هۆبەی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی پارێزگای تەورێز رایگەیاند: "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر شاری میانە و بە هۆیەوەو 5 کەس کوژران."
بە پێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، هێرشەکە پارکینیگی ئۆتۆمبێلی شارەوانی میانەی کردووەتە ئامانج و جیا لە کوژراوەکان، 6کەسی دیکەش بریندار بوون کە بەشێک لە بریندارەکەن دۆخی تەندرۆستیان خراپە و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
دوانیوەڕوی ئەمڕۆ،دەسەڵاتدارانی تەورێز رایانگەیاندبوو کە چەند ناوچەیەک لە پارێزگاکە رووبەڕووی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکان بوونەتەوە.
شاری میانە لە باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگای تەورێزە و ژمارەی دانیشتوانەکەی زیاتر لە 161 هەزار کەسە.
جەنگی نێوان ئێران و ئەمریکا/ئیسرائیل، لە 28ـی شوباتی 2026 دەستیپێکرد و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ