موجتەبا خامنەیی: لە پاڵپشتیی موقاوەمە بەردەوام دەبین

دوێنێ کاژێر 03:57
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

رێبەری نوێی ئێران لە وەڵامی پەیامی ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان بۆ پرسەی عەلی خامنەیی رایگەیاند، سیاسەتی وڵاتەکەی بەردەوامبوونە لەسەر پاڵپشتیکردنی بەرەی موقاوەمە دژی ئیسرائیل و ئەمریکا.
 
لە پەیامەکەیدا، کە بەرواری 30-03-2026ی لەسەرە، موجتەبا خامنەیی، رێبەری نوێی ئێران ئاماژەی بەوە کردووە، پەیامی پرسەی نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتی و ئەندامانی حیزبوڵڵای لوبنانی بۆ کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری پێشووی وڵاتەکە پێگەیشتووە.
 
موجتەبا خامنەیی جەختی لەوە کردووەتەوە، خۆڕاگری و وەستانەوە لە بەرامبەر ''سەرسەختترین دووژمنانی جیهانی ئیسلام،'' واتە ئەمریکا و ئیسرائیل، لە تایبەتمەندییەکانی عەلی خامنەیی بوون و هەر لەسەر ئەم رێچکەیەش بەردەوام دەبن.
 
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی رێبەری ئێراندا بۆ نەعیم قاسم هاتووە، ''لەم دۆخە هەستیار و مێژووییەدا، سەرکردایەتیی ئەم بزووتنەوەیە [حیزبوڵڵا] دەکەیت، هیواخوازم بەهۆی ژیری و ئازایەتیتەوە، پیلانەکانی ئیسرائیل تێکبشکێنرێن، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئارامی و سەربەرزی بۆ گەلی لوبنان بگەڕێتەوە.''
 
لە کۆتایی پەیامەکەیدا موجتەبا جارێکی دیکە جەختی لە هەڵوێستی نەگۆڕی تاران کردووەتەوە بۆ پاڵپشتیی ئێران لە بەرەی موقاوەمە و دەڵێت، "ئەمە سیاسەتی جێگیری کۆماری ئیسلامیی ئێرانە، لەسەر بنەمای بەردەوامیدان بە رێبازی ئیمامی کۆچکردوو و رێبەری شەهیدمان لە پاڵپشتیی بەرگری (موقاوەمە) لە بەرامبەر دووژمنی زایۆنی-ئەمریکی بەردەوام دەبین.''
 
28ی شوباتی 2026، عەلی خامنەیی، رێبەری پێشووی ئێران لە هێرشێکی ئیسرائیل و ئەمریکا دا بۆ سەر تاران، لەگەڵ ژمارەیەک فەرماندەی باڵای سەربازی کوژرا و دواتر لەلایەن ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەری، موجتەبا خامنەیی وەک رێبەری وڵاتەکە دەستنیشان کرا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو لە گەورەترین کارگەکانی بەرهەمهێنانی ئاسن و پۆڵای ئێران

دوو گەورەترین کارگەکانی بەرهەمهێنانی ئاسن و پۆڵای ئێران بە بۆردوومان لەکارکەوتن

دوو لە گەورەترین کارگەکانی بەرهەمهێنانی ئاسن و پۆڵای ئێران، کۆمەڵگەی "فولاد موبارەکەی ئەسفەهان" و کارگەی "فولاد خوزستان" بەتەواوی لەکارکەوتوون و کارکردن لە کارگەکان بە تەواوی وەستاوە.