میدیای فەرمیی ئێران: سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە تاران چالاک کرا و چەند درۆنێکی تێکشکاند

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
شەوی پێنجشەممە، دەنگی تەقینەوە لە تارانی پایتەختی ئێران بیسترا. میدیاکانی ئەو وڵاتەش رایانگەیاند، سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بۆ بەرپەرچدانەوەی چەند "فڕۆکەیەکی بچووک و درۆنێکی سیخوڕی" چالاک کراوە.
 
ئاژانسەکانی هەواڵی تەسنیم) و فارس بڵاویانکردەوە: "دەنگی چالاکبوونی بەرگریی ئاسمانی لە هەندێک ناوچەی تاران بیستراوە. هێشتا روون نییە کە ئایا ئەو دەنگە پەیوەندیی بە تاقیکردنەوەی بەرگرییەوە هەیە یان بۆ بەرپەرچدانەوەی 'درۆنی سیخوڕی' بووە لە ئاسمانی تاراندا."
 
دواتر ئەو ئاژانسانە ئاماژەیان بەوە کرد کە راپۆرتە سەرەتایییەکان پشتڕاستیان کردووەتەوە سیستەمەکان بۆ "بەرپەرچدانەوەی فڕۆکەی بچووک و درۆنی نەناسراو" کارا کراون، بێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر بخەنە روو.
 
میدیاکانی ئێران راشیانگەیاند: "دەنگی بەرگریی ئاسمانی دوای نزیکەی 20 خولەک لە چالاکی و بەرپەرچدانەوەی فڕۆکە بچووکەکان وەستا."
 
بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، دۆخی تاران "ئاساییە" و هیچ مەترسییەک نەماوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەشتییەکی نەوت هەڵگر لە تەنگەی هورمز. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

ئێران: کەشتییەک بە 2 ملیۆن بەرمیل نەوتی سعودیە بە مۆڵەتی ئێمە بە تەنگەی هورمزدا تێپەڕی

پەرلەمانتارێکی ئێران رایدەگەیێنێت، کەشتییەکی گەورەی ژاپۆنی کە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی سعودیەی هەڵگرتبوو، دوای هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزەکانی ئێران و پێدانی باج توانیویەتی لە تەنگەی هورمز تێپەڕێت. دەشڵێت، تاران پرۆسەی وەرگرتنی باج لە کەشتییەکان جێبەجێ دەکات.