رووداو دیجیتاڵ
سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێ، لە کاتی کارکردن بۆ پووچەڵکردنەوەی تەقەمەنییە نەتەقیوەکانی شەڕی 40 رۆژە لە پارێزگای زنجان، 14 ئەندامیان کوژراون و دووی دیکەش بریندار بوون.
لە راگەیێندراوێکی سوپای پاسداران دا هاتووە کە لە ئەنجامی بۆردوومانی ئەمریکا و ئیسرائیل، "بەشێکی زۆری" ناوچەکانی ئەو پارێزگایە کەوتوونەتە بەر مەترسیی تەقەمەنییە نەتەقیوەکان، لەوانەش "نزیکەی 1200 هێکتار زەویی کشتوکاڵی."
سوپای پاسداران ئاماژەی بەوە کردووە، تیمە تایبەتەکانی فەوجەکانی پووچەڵکردنەوەی تەقەمەنی "بە شەو و رۆژ" لەو ناوچانە کاردەکەن و تاوەکو ئێستا توانیویانە "زیاتر لە 15 هەزار" پارچە تەقەمەنیی جۆراوجۆری نەتەقیو بناسنەوە و پووچەڵیان بکەنەوە.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی، لە کاتی یەکێک لە ئەرکەکانی گەڕان و پووچەڵکردنەوە لەو ناوچانە، تەقەمەنییەکان تەقیونەتەوە و لە ئەنجامدا 14 ئەندامی سوپای پاسداران کوژراون و دوو ئەندامی دیکەش بریندار بوون، کە بۆ وەرگرتنی چارەسەر بۆ نەخۆشخانە گوێزراونەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ