فەرماندەی فەرماندەیی هێزی تایبەتیی فاتحین کوژرا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سوپای پاسدارانی ئێران کوژرانی محەممەدعەلی فەتحعەلیزادە، فەرماندەی فەرماندەیی هێزی تایبەتیی فاتحینی راگەیاند.
 
رۆژی پێنجشەممە، 2ـی نیسانی 2026، سوپای پاسدارانی ئێران راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە دەڵێت، ئەو بەرپرسە باڵایەی سوپای پاسداران له هێرشەکانی دوێنێ چوارشەممە کوژراوە.
 
هێزی تایبەتیی فاتحین سەر بە سوپای محەممەد رەسوڵەڵڵایە. 
 
بەهۆی چەکی پێشکەوتوو، هێزی باڵای درۆنی و دەستەی پەرەشووتی، فاتحین بە یەکێک لە هێزە گرنگەکانی سوپای پاسداران دادەندرێت.
 
دەستەی فەرماندەییەکەی لە شاری تارانە و لە هەموو پارێزگاکانی رۆژەهەڵاتی کوردستان و ئێران بارەگای هەیە.
 
ئەو هێزە ساڵی 1999 دامەزراوە و جگە لە ئۆپەراسیۆنی تایبەت، ئەرکی سەرەکیی، پاراستنی ئاسایشی نێوخۆی شارەکان و رووبەڕووبوونەوەیە لەگەڵ گرژی و خۆپێشاندانەکان.
 
بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکا، هێزەکە لە خۆپێشاندانەکان و شەڕی نێوخۆیی سووریا لە سەردەمی بەشار ئەسەد رۆڵێکی کارای هەبووە و ساڵی 2017 عەبدڵڵا خەسرەویی، فەرماندەی ئەوکاتی هێزی فاتحین لە سووریا کوژرا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە