بەرزترین بەرزە پردی ئێران تێکشکا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە هێرشەکانی نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە بۆ سەر چەند ئامانجێک لە شاری کەرەج لە پارێزگای ئەلبەرز، زیان بەر گەورەترین بەرزەپردی ئێران کەوتووە.
 
پردی B1 بە بەرزی 132 مەتر،  بەرزترین بەرزە پردی ئێرانە، بەڵام هێشتا کارکردن تێیدا بەردەوامە. ساڵی 2016 بە گوژمەی یەک تریلیۆن تمەن،  بەردی بناخەی پرۆژەی ئوتۆبانی باکووری کەرەج دانراوە.
 
بەگوتەی قودەرتوڵڵا سەیف، جێگری پارێزگاری ئەلبەرز، هێرش کراوەتە سەر  ناوچەی کارگەکانی پرۆژەی دروستکردنی بەرزە پردەکە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکیش بریندار بوون.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە شاری کەرەج بیستران و دووکەڵ بەشی باکووری شارەکە، بەتایبەت گەڕەکی ئەعزەمییەی داپۆشیبوو.

میدیاکانی ئێران دەڵێن، لەم هێرشانەدا کارگەی نوێگەری و پیشەسازی داهێنەرانەی کەرەج کە گەورەترین کارگەی نوێگەریی ئێرانە، وێران بووە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە