رووداو- سنە
کۆنگرەی ناودارانی کورد ئەمڕۆ لە شاری سنە دەستی بە کارەکانی کرد و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوامدەبێت، تێیدا 30 کەسایەتی کورد خەڵاتدەکرێن.
هەر لە پەراوێزی کۆنگرەکەدا سێ پانێڵی زانستی تایبەت بەڕێوەدەچن، کە لەبارەی هونەر، زمان و ئەدەبیات، مێژوو و ئایین لەگەڵ کۆنسێرتی میوزیک لە ئەمارەتی خەسراوا، پێشانگەی جواننووسی لە کەڵەپیاوانی هونەرمەندی کورد و ئێرانی بە زمانی کوردی و پێشانگەی وێنەیی کەڵەپیاوان و ناودارانی کورد لە ماڵی کورد بەڕێوەدەچێت.
یەکێک لە رووداوە گرنگەکانی کۆنگرەکە کە بووە جێی باس و خواسی بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، گەڕانەوەی مەزهەری خالقی، هونەرمەندی ناوداری کوردە بۆ ئەو شارەی تێیدا لەدایکبووە دوای 35 ساڵ.