رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیای ئێران دەڵێ، هێزی ئاسمانی وڵاتەکەی فڕۆکەیەکی دیکەی ئەمریکایان خستوەتە خوارەوە کە کەوەتوەتە نێو ئاوی کەنداوەوە.
ئیبراهیم زولفەقاری، گوتەبێژی بارەگای خاتەمولەئەنبیای ئێران، ئەمشەو 3-4-2026، لە راگەیێندراوێکدا گوتی، ئەمڕۆ سوپای وڵاتەکەی "فڕۆکەیەکی جەنگیی پێشکەوتووی دووژمن"ی لە باشووری دوورگەی قشم لەنێوان دوورگەکانی هەنگام و قشم پێکا و فڕۆکەکە کەوتە نێو ئاوی کەنداوەوە.
رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکیش بڵاویکردەوە، دوو بەرپرسی ئەمریکی رایانگەیاندووە کە رۆژی هەینی ئەو فڕۆکەیە تێكشکاوە و کەوتووەتە نێو ئاوی کەنداو.
بەرپرسەکان بە رۆژنامەکەیان گوتوە، فڕۆکەکە لە جۆری ئەی تێن وۆرتهۆک بووە و لە نزیک تەنگەی هورمز خراوەتە خوارەوە و فڕۆکەوانەکە رزگار کراوە.
رۆژی هەینی، میدیای کۆماری ئیسلامیی ئێران خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی لە ئاسمانی وڵاتەکەی راگەیاند و دواتریش بەرپرسانی ئەمریکی خستنە خوارەوەی فڕۆکەکەیان پشتڕاستکردەوە.
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی خستنەخوارەوەی فڕۆکەی یەکەمیش، هەڵمەتێکی گەڕان بە شوێن ستافی فڕۆکەکەدا دەستی پێکرد و ئێوارەی هەینی میدیای ئەمریکی بڵاویکردەوە، یەکێکیان دۆزراوەتەوە و رزگارکراوە، بەڵام چارەنووسی ئەوی دیکەیان دیار نییە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ