تاران و چەند شارێکی دیکەی ئێران بە چڕی بۆردوومان کران

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی و تەقینەوەی بەهێز تارانی پایتەخت و چەندین پارێزگای دیکەی ئێرانی هەژاند؛ هێرشەکان بنکە سەربازییەکانی سوپای پاسداران و ئەرتەشی ئێرانیان کردووەتە ئامانج.
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، 03-04-2026، دەنگی تەقینەوەی بەهێز و فڕۆکەی جەنگی لە ئاسمانی تاران و شارەکانی دیکەی وەک شیراز، ئیسفەهان و بێهبەهان بیستراوە.
 
لە تاران، هێرشێکی چڕ کرایە سەر چەند ناوچەیەکی جیاواز لەوانە؛ شەمیران، تارانپارس، قەیتەرییە، شەقامی تاڵەقانی و سادقییە. لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا دەنگی سیستمی بەرگریی ئاسمانی و تەقینەوەی بەردەوام دەبیسترێت، بەڵام تاوەکو ئێستا زیانەکان بە فەرمی رانەگەیێندراون.
 
لە پارێزگای فارس، جارێکی دیکە هێرشکرایە سەر بنکەی تیپی 55ـی هێزە تایبەتەکانی (چەتربازان)ـی سوپای ئێران (ئەرتەش). شایەتحاڵەکان باس لەوە دەکەن کە دووکەڵ و ئاگرێکی زۆر لە شوێنی بۆردوومانەکە بەرز بووەتەوە و دەنگی فڕۆکەی جەنگی بە چڕی لە ئاسمانی شیراز بیستراوە.
 
پارێزگای خوزستانیش لە هێرشەکان بەدەر نەبوو؛ لە شاری بێهبەهان بنکەیەکی سەربازیی سوپای پاسداران بۆردوومان کرا. ئەم بنکەیە لە نزیک کێڵگەیەکی نەوت و گازە، بەڵام هێشتا روون نییە کە ئایا زیان بە کەرتی وزەی ناوچەکە گەیشتووە یاخود نا. هاوکات لە شارەکانی ئەهواز، ئابادان و خوڕەمشەهریش دەنگی تەقینەوە بیستراوە.
 
لە پارێزگای ئیسفەهان و لە کاژێر 05:10ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، کۆگەیەکی تەقەمەنی لە شاری "بەهارستان" کە سەر بە سوپای پاسدارانە، بۆردوومان کرا. ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتریش ئەو کۆگەیانە کرابوونە ئامانج. هەروەها لە ناوچەی "سوپاهانشەهر" دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز بیستراوە.
 
تاوەکو ئێستا بەرپرسانی فەرمیی ئێران هیچ ئامارێکیان لەسەر قەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکانی ئەم هێرشە فراوانە بڵاونەکردووەتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خۆپێشاندانی ئێرانییەکان لە پرسەی عەلی تەنگسیری. وێنە: AFP

عێراقچی: هێرشکردنە سەر ژێرخانەکان ئێرانییەکان ناخاتە سەر چۆک

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، ئەو جۆرە هێرشانە تەنیا "شکست و داڕووخانی ئەخلاقیی دوژمنێکی شێواو" نیشان دەدەن. راشیگەیاندووە، ئێران هەر پرد و تەلارێک بڕووخێنرێت، بە بەهێزتر دروستی دەکاتەوە، بەڵام "ئەوەی هەرگیز چاک نابێتەوە، ناوبانگی ئەمریکایە."