رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی پەروەردەی ئێران دوایین ئاماری کوژران و برینداربوونی قوتابییان و مامۆستایانی لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دا راگەیاند.
بە گوێرەی دوایین ئامار کە رۆژی هەینی، 03-04-2026 بڵاوکراوەتەوە، لە سەرەتای جەنگەوە، 241 قوتابی لە ئەنجامی بۆردوومانەکان دا کوژراون کە 139ـیان کوڕ و 102ـیان کچ بوون.
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی پەروەردەی وڵاتەکەدا ئەوەش هاتووە، 56 مامۆستاش لە بۆردوومانەکان دا کوژران کە 9ـیان خانەنشین بوون.
هاوکات لە راپۆرتەکەی وەزارەتی پەروەردەی ئێران دا باس لەوە کراوە کە 178 قوتابی و 24 مامۆستاش لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دا بریندار بوون.
وەک وەزارەتی پەروەردەی ئێران دەڵێت، هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل زیانیان بە زیاتر لە 763 ناوەندی خوێندن گەیاندووە و 51 شوێنی کارگێڕیی تایبەت بە قوتابخانەکانیش کراونەتە ئامانج.
جەنگی ئەمریکا- ئیسرائیل لەگەڵ ئێران پێی ناوەتە 35ـەم رۆژەوە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ