سەنتەرێکی توێژینەوەی زانکۆی شەهید بەهەشتی لە تاران بۆردوومانکرا

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
دیمەنێکی زانکۆکە لەدوای بۆردوومان.
دیمەنێکی زانکۆکە لەدوای بۆردوومان.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

مانگی سووری ئێران دەڵێ، ئەم بەیانییە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل "ناوەندی توێژینەوەی لەیزەر و پلازمای' زانکۆی شەهید بەهەشتییان لە تاران بۆردوومانکردووە و لە ئەنجامدا باڵەخانەکە رووخاوە و بەشێک لە بەشە ناوخۆیی کچانی زانکۆکە و چەند باڵەخانەیەکی دەوروبەری زیانیان بەرکەوتووە.
 
مانگی سووری ئێران رەتیدەکاتەوە کە باڵەخانەی ناوەندەکەی توێژینەە بۆ کاروباری سەربازی بەکارهاتبێت و جەخت لەوە دەکاتەوە کە بۆ کاروباری زانستی و لێکۆڵینەوە سودی لێوەرگیراوە.
 
 
تاوەکو ئێستا لایەنە فەرمییەکان لەبارەی زیانە گیانییەکانی بۆردوومانکردنی زانکۆی شەهید بەهەشتی هیچ ئامارێکیان بڵاونەکردووەتەوە.
 
 ناوەندی توێژینەوەی لەیزەر و پلازمای زانکۆی شەهید بەهەشتی لە تاران لە ساڵی 1994ـەوە کراوەتەوە و 18 تاقیگەی هەیە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد جەواد زەریف، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئێران

جەواد زەریف داوای رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا دەکات

وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، پێویستە تاران رێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بکات بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ، ئەمەش لە رێگەی پێشکەشکردنی پێشنیازی سنووردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی و کردنەوەی تەنگەی هورمز لە بەرامبەر لادانی سزاکان.