زنجیرەیەک تەقینەوەی بەهێز شاری ئیسفەهانیان هەژاند

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

زنجیرەیەک تەقینەوەی بەهێز شاری ئیسفەهانیان هەژاند و دانیشتووانی شارەکە باس لە بیستنی دەنگی تەقینەوەی بەهێز دەکەن.
 
بەرەبەیانی رۆژی شەممە، 16ی نیسانی 2026 لە کاژێر 3:20 خوولەکەوە زنجیرەیەک تەقینەوەی یەک لە دوای یەک لە چەندین ناوچەی جیاوازی شاری ئەسفەهانی ئێران بیستران، کە بووە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ لای دانیشتووانی شارەکە.
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، دەنگی تەقینەوەکان زیاتر لە ناوچەکانی باشوور و رۆژهەڵاتی ئیسفەهان بووە. هاووڵاتیان باس لەوە دەکەن کە لە نێوان 5 بۆ 10 تەقینەوەی بەهێزیان بیستووە، بە جۆرێک لە هەندێک گەڕەک وەک "بەهارستان" و "سۆفە" خانووەکان بەهۆی دەنگی بەهێزی تەقینەوەکان لەریونەتەوە.
 
لە شاری ئیسفەهان دەنگی تەقینەوەکان لە نزیک بنکەی ئاسمانیی "هەوانیرۆز"، فڕۆکەخانەی سەربازیی "بەدر" و سەربازگەی "15ی خرداد" بیستراون.
 
هاوکات، هەندێک لە دانیشتووانی ناوچەی "سپاهانشار" و "جۆلفا" دەڵێن رووناکی تەقینەوە لە لای چیاکانی باشووری شارەکە و سەربازگەکان بینراوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە