ئێران: 12 نامەمان بۆ ئاژانسی وزەی ئەتۆم ناردووە و وەڵامی نییە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
هانا سەعیدی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران رەخنەی تووند لە بێدەنگیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دەگرێت بەرامبەر هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی و دەڵێت، 12 نامەیان بۆ ناردوون و وەڵامیان نییە.
 
بەهرۆز کەمالوەندی، جێگری سەرۆک و گوتەبێژی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند، "چوار جار وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهر بۆردوومانکراوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و دزەکردنی ماددە تیشکدەرەکان نییە. دامەزراوەکانی نەتەنز و ئەردەکانیش سەلامەتن."
 
کەمالوەندی بە تووندی هێرشی کردە سەر رافایێل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم و گوتی، "پێویست بوو گرۆسی داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئاژانسەکە بکات، بەڵام بێدەنگیی ئەو وەک جۆرێکە لە دەستهەبوون لەو کارانە."
 
کەمالوەندی هەروەها باسی لەوەش کرد، تاران تاوەکو ئێستا 12 نامەی فەرمیی بۆ ئاژانسەکە ناردووە و تێیدا ناڕەزایەتیی بەرامبەر بێدەنگی و بێکردەوەیی ئاژانسەکە دەربڕیوە.
 
گوتەبێژی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران هۆشداریشیدایە وڵاتانی ناوچەکە لەبارەی لێکەوتەکانی بەردەوامیی هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و دەڵێت، "ئەم دەستدرێژییانە پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە، بەڵام بەهۆی هەژموونی سیاسی وڵاتانی رۆژئاوا بەسەر ئاژانسەکەدا، تاوەکو ئێستا هیچ هەڵوێستێکی بازدارندە وەرنەگیراوە."
 
کەمالوەندی ئاماژەی بەوەش کرد، قسەکانی ئەم دواییەی گرۆسی سەبارەت بە "تەماحی ئەتۆمیی" ئێران، قسەی "ناپیشەییانە و لایەنگرانەن" و نیشانەی ژێردەستەیی ئاژانسەکەیە بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تیمێک لە کرماشان لەژێر داروپەردووی بینایەک کە بە بۆردوومانی ئەمریکا-ئیسرائیل خاپوور بووە، بەدوای قوربانیان دەگەڕێن

ئێران: زیان بە 360 بنکەی تەندروستی گەیشتووە و سەدان ژن و منداڵ کوژراون

سەرۆکی رێکخراوی فریاکەوتنی نیشتمانیی ئێران رایگەیاند، لە ماوەی جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل لە دژی ئێران، 360 ژێرخانی تەندروستی و 46 ئەمبوڵانس زیانیان پێگەیشتووە، هەروەها ئامارێکی نوێی قوربانییانی بڵاوکردەوە کە سەتان ژن و منداڵی تێدایە