سوپای پاسداران: بە مووشەکی بالیستی هێرشمانکردە سەر بنکەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ناوچەکە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئەدلین قاسم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، هێزە دەریایی و ئاسمانییەکانیان، ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی بەرفراوانیان لە ژێر ناوی "شەپۆلی 95" بۆ سەر چەندین ئامانجی ئەمریکی و ئیسرائیلی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوخۆی ئیسرائیل ئەنجامداوە.
 
بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 04-04-2026 سوپای پاسداران راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێ، لەم هێرشانەدا مووشەکەکانی جۆری "حاج قاسم، خەیبەرشەکەن و قەدر" بەکارهێنراون.
 
 سوپای ئێران بانگەشەی ئەوە دەکات کە چەندین شوێنی ستراتیژییان پێکاوە لەوانەش:
 
سەکۆکانی هەڵدانی مووشەکی "هایمارس"ی ئەمریکی لە دوورگەی بوبیانی کوێت.
 
سیستمی بەرگریی ئاسمانیی "پاتریۆت"ی ئەمریکی لە باکووری بەحرێن.
 
بنکەی کۆبوونەوەی فەرماندە و ڕاهێنەرانی سوپای ئەمریکا لە ناوچەی "سیل بانە" لە ئیمارات.
 
کۆمپانیای تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکردی "ئۆراکل"ی ئەمریکی لە ئیمارات.
 
سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەشکردووە، کە کەشتییەکی بازرگانییان بەناوی (MCS Ishika) کە دەڵێن خاوەندارێتییەکەی بۆ ئیسرائیل دەگەڕێتەوە، لە بەندەری خەلیفە بن سەلمان لە بەحرێن کردووەتە ئامانج.
 
لەبارەی نێوخۆی ئیسرائیلیش، پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران دەڵێت، شارەکانی "تێل ئاڤیڤ، بنی براک، پەتەح تیکوا، ڕامات گان و کریات شمۆنە" بە مووشەکی بالیستیی فرە کڵاوەی جۆری "قەدر" بۆردوومان کراون.
 
سوپای پاسداران جەختی کردووەتەوە ئەم هێرشانە "بەردەوام دەبن و وەڵامێکە بۆ هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر ئێران. تاوەکو ئێستا بەرپرسانی ئەمریکا، ئیسرائیل و وڵاتانی کەنداو بە فەرمی زیانە گیانی و مادییەکانی ئەم هێرشانەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تیمێک لە کرماشان لەژێر داروپەردووی بینایەک کە بە بۆردوومانی ئەمریکا-ئیسرائیل خاپوور بووە، بەدوای قوربانیان دەگەڕێن

ئێران: زیان بە 360 بنکەی تەندروستی گەیشتووە و سەدان ژن و منداڵ کوژراون

سەرۆکی رێکخراوی فریاکەوتنی نیشتمانیی ئێران رایگەیاند، لە ماوەی جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل لە دژی ئێران، 360 ژێرخانی تەندروستی و 46 ئەمبوڵانس زیانیان پێگەیشتووە، هەروەها ئامارێکی نوێی قوربانییانی بڵاوکردەوە کە سەتان ژن و منداڵی تێدایە