رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی لەپێناو پاراستنی خۆیدا ناچار بووە هێرش بکاتە سەر بنکە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا و هۆشدارییشی لە وەڵامێکی "بڕیاردەر و بەرفراوان" دا.
لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ میدیای قەتەر، محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران گوتی، ئیسرائیل بەرپرسیارە لەو ناسەقامگیری و زیانانەی جیهان بەهۆی ئەم جەنگەوە بەرەوڕووی بووەتەوە. راشیگەیاند، "زیادبوونی گرژییەکان دژی ئێران، بە وەڵامێکی قورس و گشتگیر بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا رووبەڕوو دەبێتەوە."
سەبارەت بە ئاسایشی ناوچەکە، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە پاراستنی سەقامگیری لە بەرژەوەندیی وڵاتانی ناوچەکەدایە و ئەوەش لە کارە لەپێشینەکانی تارانە. قالیباف گوتی، "وڵاتانی ناوچەکە دەتوانن لە رێگەی رێککەوتنی ئەمنی دوولایەنە و فرەلایەنە و بەبێ دەستێوەردانی دەرەکی، بەرژەوەندییەکانی خۆیان بپارێزن."
قالیباف داوای کرد هۆکارە سەرەکییەکانی ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا لەناو ببرێن و گوتی، "پێویستە ئاسایشێکی وا بێتە کایەوە کە تێیدا ئەمریکا و ئیسرائیل بوونیان نەبێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ